مارادۆنا کۆچی دوایی کرد

07:41 - 25/11/2020

8532جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
کەمێک بەرلە ئێستا ئەفسانەی تۆپی پێی ئەرجەنتینی، دیگۆ مارادۆنا لەتەمەنی 60 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

دیگۆ مارادۆنا لەتەمەنی 60 ساڵیدا بەجەڵتەی دڵ کۆچی دوایی کرد

بەگوێرەی میدیاکانی ئەرجەنتین، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، دیگۆ ئەرماندۆ مارادۆنا لەتەمەنی 60 ساڵیدا بەجەڵتەی دڵ کۆچی دوایی کرد.

بەهۆی خوێنبەربونی مێشکەوە رەوانەی نەخۆشخانە کرا بۆ وەرگرتنی چارەسەر، دوای دو هەفتە لە دەرچونی لە نەخۆشخانە، ئەمڕۆ چوارشەممە کۆچی دواییکرد

دیێگۆ مارادۆنا لە 30ی تشرینی یەکەمی 1960 لەدایکبوە، لە ماوەی رابردودا بەهۆی خوێنبەربونی مێشکەوە رەوانەی نەخۆشخانە کرا بۆ وەرگرتنی چارەسەر، دوای دو هەفتە لە دەرچونی لە نەخۆشخانە، ئەمڕۆ چوارشەممە کۆچی دواییکرد.

بەپێی سەرچاوە جیهانییەکان، ئەو ئەفسانەیەی تۆپی پێ نەشتەرگەریی مێشکی بۆ کراوە.

لە ساڵی 1986 لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین توانیویەتی جامی جیهانی بەدەستبهێنێت. یاریی بۆ هەریەکە لە یانەکانی بۆکا جونیۆرس، ناپۆلی و بەرسێلۆنا کردوە و لەسەر ئاستی جیهان هەوادارێکی زۆری هەیە.

پرۆفایلی مارادۆنا

  ناوی تەواوی: دیێگۆ ئەرماندۆ ماڕادۆنا
بەرواری لەدایكبون: 30ـی ئۆكتۆبەری 1960 (60 ساڵ)
شوێنی لەدایكبون: لانۆس، بۆینس ئایرس – ئەرژەنتین
درێژی باڵای: 165 سم
ناوەندی یاریكردنی: ناوەڕاست و هێرشبردن.

ئەو یانانەی یاریی بۆ كردون:

لە ساڵی 1969ـوە تا 1976 لە ڕیزی لاوانی یانەی ئەرژەنتینۆس جۆنیۆرزدا یاریی كردوە.

1976 تا 1981 لە ڕیزی یەكەمی یانەی ئەرژەنتینۆس جۆنیۆرزدا یاریی كردوە، كە لە كۆی 166 یاریدا، 116 گۆڵی تۆمار كردوە.

لە 1981ـەوە تا 1982 لە یانەی بۆكاجۆنیۆرزدا یاریی كردوە، لە كۆی 40 یاریدا 28 گۆڵی تۆمار كردوە.

لە 1982ـەوە تا 1984 لە یانەی بەرشلۆنە یاریی كردوە و لە كۆی 58 یاریدا، 38 گۆڵی بۆ ئەو یانەیە چنگ خستوە.

لە 1984ـەوە تا 1991 لە یانەی ناپۆلی یاریی كردوە و لە كۆی 259 یاریدا بۆ ئەو یانەیە، 115 گۆڵی تۆمار كردوە.

لە 1992ـەوە تا 1993 لە یانەی سڤیلیا یاریی كردوە، كە لە كۆی 29 یاریدا، 7 گۆڵی دەست خستوە.

لە 1993ـدا لە یانەی نیوێڵز ئۆڵد بوێزدا بوە، كە لە كۆی 7 یاریدا، تاقە گۆڵێكیشی نەكردوە.

پاشان لە 1995ـەوە تا 1997 لە یانەی بۆكاجۆنیۆرزدا یاریی كردوە و لە كۆی 31 یاریدا، 7 گۆڵی تۆمار كردوە.

كە بە كۆی گشتی دەكاتە 311 گۆڵ لە 590 یاری و ئەو گۆڵانە تەنیا لە خولی نێوخۆیی وڵاتانەكاندا تۆمار كراون.

ماڕادۆنا، لە 1977ـەوە تا 1994 لە ڕیزەكانی هەڵبژاردەی تۆپی پێی وڵاتەكەیدا یاریی كردوە، لەو ماوەیەدا لە كۆی 91 یاریدا، 34 گۆڵی تۆمار كردوە، كە زۆربەیان گۆڵی كاریگەر و ئەنجامگۆڕ بون.

ماڕادۆنا كێیە؟

دیێگۆ ئەرماندۆ ماڕادۆنا (Diego Armando Maradona)، لە 30ـی ئۆكتۆبەری 1960 لە دایك بوە، ئەو یاریزانی تۆپی پێی ئەرژەنتینییە، زۆرترین كاریگەریی هەبوە لە مێژوی تۆپی پێدا، بەشێكی زۆر لە وەرزشدۆستان، ئەو یاریزانە بە باشترین یاریزانی تۆپی پێی مێژویی لە جیهاندا دەزانن.

سەرەتای یاریكردنی:

ماڕادۆنا، كە لە “لانۆس”ـی باشوری “بۆینس ئایرس” لە دایك بوە، لە خێزانێكی زۆر هەژاری پارێزگەی “كۆریێنتس” بوە، ماڕادۆنا یەكەم كوڕی گەورەی خێزانەكەیەتی لە دوای بونی سێ كچ، هەروەها دو برایشی لە دوای خۆی لە دایك بون، كە نێویان (هیۆگۆ و ئیدواردۆ)ـیە و هەردوكیان وەك ماڕادۆنا یاریزانی پیشەگەری تۆپی پێ بونە.

كاروانی ژیانی یاریزانی:

مارادۆنا به‌هۆی‌ لێهاتویه‌وه‌ له‌ته‌مه‌نی‌ 16دا ساڵیدا له‌لایه‌ن (مینۆتو)ی‌ ڕاهیِنه‌ره‌ وداوای‌ لێكرا بۆئه‌وه‌ی‌ بچێته ‌ریزی‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ وڵاته‌كه‌یه‌وه‌ ,به‌ڵام له‌جامی‌ پاڵه‌وانیه‌تی‌ ساڵی‌1978دا (مینۆتو)ی‌ ڕاهێنه‌ر به‌شداری‌ به‌مارادۆنا نه‌كرد, ئه‌مه‌ش كاریگه‌ریه‌كی‌ زۆری‌ له‌لای‌ مارادۆنا جێ‌هێشت به‌جۆرێك بۆداهاتو هه‌وڵی‌ زیاتری‌ ده‌دا بۆ به‌شداری‌ كردن له‌ پاڵه‌وانێتیه‌كاندا،‌ له‌ جامی‌ پاڵه‌وانیه‌تی‌ جیهانی‌ له‌ساڵی‌1979دا مارادۆنا به‌ وره‌یه‌كی‌ پۆڵاینه‌وه‌ به‌شداریكرد له‌ ولاتی‌ یابان,له‌ هه‌مان كاتدا جه‌ماوه‌ری‌ (بۆینس ئاێرس) له‌ گواستنه‌وه‌ ڕاسته‌وخۆی‌ دا و له‌ كاتژمێره‌ سه‌ره‌تاكانی‌ به‌یانیدا تێبینی‌ یاریه‌كه‌یان ده‌كرد, به‌و هیوایه‌ی‌ ئه‌ستێره‌كه‌یان بتوانێت كارێكی‌ سه‌ركه‌وتو ئه‌نجام بدات,به‌م جۆره‌ ئه‌رجه‌نتین له‌یاری‌ كۆتایی‌ دا توانی‌ له‌گه‌ڵ یه‌كیه‌تی‌ سوڤێتی‌ جاران به‌ئه‌نجامی‌ 3گۆڵ به‌رامبه‌ربه‌ گۆلێك سه‌ركه‌وتوبێت ومارادۆناش پێگه‌ی‌ جیهانی‌ خۆی‌ ویه‌كه‌م نازناوی‌ خۆی‌ به‌لێدانه‌ ڕاسته‌وخۆكه‌ی‌ جێگیرتر كرد وله‌داویدا چه‌ندین نازناوی‌ تر به‌دوایه‌دا هات.به‌ڵام دوای‌ ئه‌وه‌ زیاتر به‌ناوبانگ بو.

ماڕادۆنا لەوە بە دوا، لەگەڵ ئەرژەنتین بەردەوام بو و بەشداریی مۆندیالی 1982ـی كرد، كە هەر لەو ساڵەدا بەرەو یانەی بەرشلۆنە گواسترایەوە، لە 1983ـیش لەگەڵ یانەی بەرشلۆنەدا بوە پاڵەوانی جامی شای ئیسپانیا، ئەوەیش كاتێك بو كە لە یاریی كۆتاییدا لە یانەی ڕیاڵ مەدریدیان بردەوە.

كارگێڕیی یانەی بەرشلۆنە، بە ئاستی ماڕادۆنا سەرسام نەبون، بۆیە ئەو یاریزانە لە ساڵی 1984ـدا بەرەو یانەی ناپۆلی گواسترایەوە.

لەگەڵ ئەو یانە ئیتاڵیاییەدا، ئاستێكی جێسەرنجی نماییش كرد، ماڕادۆنا وای كرد كە ئەو یانەیە نازناوی كاڵچیۆی 1987 و 1990 بباتەوە و لە 1988 و 1989ـدا پلەی دوەمی هەمان خولیان بەركەوت، هەروەها لە 1987ـیشدا جامی ئیتاڵیای بۆ چنگ خست و، لە 1989ـدا بە نازناوی جامی ئەوكاتی یەکێتی ئەوروپا شاد بون و ئینجا لە 1990ـدا جامی سوپەری ئیتاڵیایش لە لایەن ناپۆلییەوە تاپۆ كرا، كە لە هەمو ئەو دەستكەوتانەدا ماڕادءنا ڕۆڵی سەرەكیی هەبو.

لە ساڵی 1986ـدا، ماڕادۆنا توانی مۆندیالی ئەو ساڵە بۆ ئەرژەنتین بە دەست بهێنێت، ئەوەیش كاتێك هات كە لە یاریی كۆتاییدا بە ئەنجامی 3 – 2 گۆڵ لە هەڵبژاردەی ئەڵمانیای ڕۆژئاوای بردەوە.

لەو پاڵەوانیەتییەدا، ڕوداوێك پێش هات، ئەویش تۆماركردنی گۆڵ بو “بە دەست” لە لایەن ماڕادۆناوە، كە لە یاریی پێشكۆتایی و بەرانبەر ئینگلیزەكان بو، بەو هۆیەوەی ناوبژیوان ئەو بارەی نەبینی، بۆیە دەستی بۆ نێوەڕاستی یاریگە درێژ كرد و گۆڵی ژمارد.

ماڕادۆنا لە مۆندیالی 1990ـیشدا لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەكەیدا گەییشتە یاریی كۆتایی و بەرانبەر هەمان هەڵبژاردە یارییان كرد، كە لە فیناڵی مۆندیالی پێشودا لێیان بردبوەوە. ئەرژەنتین یاریی كۆتایی ئەو مۆندیالەی 0 – 1 بە ئەڵمانیای خۆرئاوا دۆڕاند.

ماڕادۆنا هەروەها لە مۆندیالی 1994ـیش لە دو یاریدا بەشدار بو و گۆڵێكیشی تۆمار كرد، بەڵام دوای ئەوەی هەر لە نێو مۆندیالدا پشكنینی پزیشكیی بۆ كرا، سەركەوتو نەبو و دەركەوت كە ماددەی وزەبەخشی قەدەغەكراو و كۆكاینی بە كار بردوە، بۆیە بۆ ماوەی 15 مانگ لە یاریكردن ڕاگیرا.

ماڕادۆنا پێش ئەو بەروارە، لە 1992- 1993 لە یانەی سڤیلیا یاریی كردبو، پاشان لە 1993ـدا چوە یانەی نیوێڵز ئۆڵد بوێز.

ماڕادۆنا لە 1995 تا 1997 لە یانەی بۆكا جۆنیۆرزی وڵاتەكەیدا یاریی كرد.