خه‌ندان-
رۆژنامه‌نوسێكی چینی به پێنج ساڵ زیندانیكردن سزا ده‌درێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌رێگه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌وه ئاشكرایكرد كه ڤایرۆسی كۆرۆنا له شاری وهانی وڵاته‌كه‌ی بڵاوبوه‌ته‌وه.
پۆلیسی چین، له مانگی (ئایار/5)ی ئه‌مساڵ، تچانگ تچانی رۆژنامه‌وانی ده‌ستگیركرد، به‌هۆی ناكۆكی و وروژاندنی بابه‌تێك"، دوای ئه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌ی له حكومه‌تی وهان گرت به‌هۆی مامه‌ڵه‌كردنی له‌گه‌ڵ قه‌یرانی كۆرۆنا.
تۆمه‌ته‌كانی سه‌ر ئه‌و رۆژنامه‌وانه ته‌مه‌ن 37 ساڵه، به‌فه‌رمی له‌لایه‌ن پارێزه‌ره‌كه‌ی پێشویه‌وه پشتڕاستكرانه‌وه
به‌پێی ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی بڵاوكراونه‌ته‌وه، تۆمه‌ته‌كانی سه‌ر ئه‌و رۆژنامه‌وانه ته‌مه‌ن 37 ساڵه، به‌فه‌رمی له‌لایه‌ن پارێزه‌ره‌كه‌ی پێشویه‌وه پشتڕاستكرانه‌وه و له‌لایه‌ن داواكاری گشتیی شه‌نگه‌هاییه‌وه زانیاریه‌كانی به‌درۆ خرایه‌وه.
ڤایرۆسی كۆرۆنا كه ڤایرۆسێكی كوشنده‌یه، كۆتایی مانگی 12ی ساڵی رابردو له‌شاری وهان-ی چین سه‌ریهه‌ڵدا، به‌شێوه‌یه‌كی فراوان به‌وڵاتانی جیهان بڵاوبوه‌ته‌وه به‌جۆرێك ئه‌و ڤایرۆسه گه‌یشتوه‌ته زیاتر له 200 وڵات و ناوچه‌ی جیهان.
تاوه‌كو ئێستا له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان 55 ملیۆن و 189 هه‌زار و 547 توشبوی كۆرۆنا تۆماركراون
تاوه‌كو ئێستا له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان 55 ملیۆن و 189 هه‌زار و 547 توشبوی كۆرۆنا تۆماركراون، له‌نێویاندا ملیۆنێك و 330 هه‌زار و 33 گیانله‌ده‌ستدان هه‌یه، هه‌روه‌ها 38 ملیۆن و 337 هه‌زار و 750 كه‌سیش كه هه‌ڵگری ئه‌و ڤایرۆسه بون چاكبونه‌ته‌وه.