خەندان-
سەرچاوەیەک لە پارێزگای هەولێر رایگەیاند، بەهۆی خراپی رەوشی تەندروستییەوە شەوی رابردو فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر بە فڕۆکەیەکی تایبەت رەوانەی تورکیا کرا.
سەرچاوەیەک لە پارێزگای هەولێر بە خەندان-ی راگەیاند، لە 19ی مانگی رابردوەوە فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوە و چەند رۆژێکیشە دۆخی تەندروستی بەرەو خراپتر چوە.
شەوی رابردو فرسەت سۆفی لە فڕۆکەخانەی هەولێرەوە بە فڕۆکەیەکی تایبەت رەوانەی وڵاتی تورکیا کرا
ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی خراپی رەوشی تەندروستییەوە شەوی رابردو فرسەت سۆفی لە فڕۆکەخانەی هەولێرەوە بە فڕۆکەیەکی تایبەت رەوانەی وڵاتی تورکیا کرا.
19ی مانگی رابردو، بەڕێوەبەری نوسینگەی پارێزگاری ھەولێر بڵاویکردەوە، دوای ئەنجامدانی پشکنین بۆ فرەسەت سۆفی، پارێزگاری ھەولێر دەرکەوت کە دەرەنجامەکەی پۆزەتیڤە و توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوە.
فرسەت سۆفی لە ساڵی 1978 لە قەزای چۆمان لەدایکبوە، مانگی ئەیلولی ساڵی رابردو بوە پارێزگاری هەولێر
فرسەت سۆفی لە ساڵی 1978 لە قەزای چۆمان لەدایکبوە، مانگی 9ی ساڵی رابردو بوە پارێزگاری هەولێر.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان، تائێستا لە هەرێمی کوردستان 78 هەزار و 216 کەس توشی کۆرۆنا بون، لەو ژمارەیەش 43 هەزار و 858 کەس چاکبونەتەوە و 2 هەزار و 509 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.