خه‌ندان-
مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، به‌رگری له 12 دانیشتوی هۆنگ كۆنگ كرد كه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی چینه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركران له‌كاتێكدا له مانگی (ئاب/8)ی ئه‌مساڵ ده‌یانویست له‌رێگه‌ی به‌له‌مه‌وه به‌ره‌و تایوان هه‌ڵبێن.
مایك پۆمپیۆ له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، 12 ده‌ستگیركراوه‌كه‌ی هۆنگ كۆنگ به ساده‌یی باوه‌ڕیانوایه كه شایه‌نی ئازادین، ئه‌وه‌ش مافێكی بێ شومار و ره‌وای خۆیانه و ته‌نها نین و ئه‌مریكاش له پشتیان ده‌وه‌ستێت.
ده‌سه‌ڵاتدارانی چین گروپێكی 12 كه‌سی له شاری شینزینی باشوری وڵاته‌كه‌ی ده‌ستگیركرد
له‌مانگی (ئاب/8)ی ئه‌مساڵ، ده‌سه‌ڵاتدارانی چین گروپێكی 12 كه‌سی له شاری شینزینی باشوری وڵاته‌كه‌ی ده‌ستگیركرد و له‌ئێستاشدا ده‌ستگیركراوه‌كان له‌چاوه‌ڕوانی دادگاییكردندان.
گومان ده‌كرێت دو كه‌س له ده‌ستگیركراوه‌كان سه‌ر به‌ده‌روازه سنوریه نایاساییه‌كان بن
گومان ده‌كرێت دو كه‌س له ده‌ستگیركراوه‌كان سه‌ر به‌ده‌روازه سنوریه نایاساییه‌كان بن و 10 كه‌سه‌كه‌ی دیكه‌ش به‌نایاسایی چوبێتنه ناو خاكی تایوانه‌وه.
تایوان هه‌ڵبژارده‌یه‌كی جه‌ماوه‌رییه له نێوان دانیشتوانی هۆنگ كۆنگدا كه به‌دوای جێهێشتنی شاره‌كه‌ن بۆ ده‌ربازبون له یاسای نوێی چین روی تێده‌كه‌ن.
ئه‌م لێدوانانه‌ی پۆمپیۆ له كاتێكدا دێت كه هه‌فته‌ی ڕابردو پۆلیسی هۆنگ كۆنگ، نۆ كه‌سی دیكه‌ی ده‌ستگیر كرد كه گومان ده‌كرێت یارمه‌تی 12 كه‌سه‌كه‌یان دابێت له‌كاتی جێهێشتنی شاره‌كه‌یان.