خه‌ندان-
شی جین بینگ سه‌رۆكی چین و بینگ لیوانی هاوسه‌ری، په‌یامێكیان ئاراسته‌ی دۆناڵد تره‌مپ و میلانیا تره‌مپی هاوتا ئه‌مریكیه‌كه‌یان كرد و هیوای به‌زوی چاكبونه‌وه‌یان بۆ خواست.
میدیاكانی چین بڵاویانكرده‌وه، شی جین بینگ و بینگ لیوان په‌یامیان ئاراسته‌ی دۆناڵد تره‌مپ و میلانیا تره‌مپ كردوه كه توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بون، هیواشیانخواستوه كه به‌په‌له ئه‌و ڤایرۆسه تێپه‌ڕێنن و چاكببنه‌وه.
تره‌مپ میلانیای هاوسه‌ری توشی كۆرۆنا بون و له‌ئێستادا خۆیان كه‌ره‌نتین كردوه
دوێنێ هه‌ینی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاویكرده‌وه، خۆی و میلانیای هاوسه‌ری توشی كۆرۆنا بون و له‌ئێستادا خۆیان كه‌ره‌نتین كردوه.
ئه‌مڕۆ ماڵپه‌ڕی CNNی ئه‌مریكی بڵاویكرده‌وه، ته‌ندروستی دۆناڵد تره‌مپ تێكچوه و توشی هه‌ناسه‌ته‌نگی بوه.