خەندان-
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە رایگەیاند، لە چالاکیەکانی گەریلاکانیاندا لە خواکورک و حەفتانین لەدژی سوپای تورکیا زیاتر لە 11 سەرباز کوژراون.
لە خواکورک و حەفتانین لە دژی سوپای تورکیا لە سێ قۆڵەوە چالاکی فراوانیان ئەنجامداوە و 11 سەربازی تورکیا کوژراون
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە نێوان 24ی مانگی رابردو و یەکی ئەم مانگەدا لە خواکورک و حەفتانین لە دژی سوپای تورکیا لە سێ قۆڵەوە چالاکی فراوانیان ئەنجامداوە و 11 سەربازی تورکیا کوژراون.
ئاماژەی بەوەشکردوە، سوپای تورکیا دوای ئەوەی لە 27ی ئەیلول لە گردی کوردینەی هەرێمی حەفتانین سەربازی جێگیرکرد، 28ی ئەیلول لە دەڤەری کەشانێ دەستی بە ئۆپەڕاسیۆن کرد، دواتر زانیاری زیاتر لەبارەی چالاکیەکە بۆ رای گشتی بڵاودەکەنەوە.
23ی ئەیلولیش سوپای تورکیا دوای ئەوەی کە لە دەڤەری قەلای شوکێ و شەهید بێکەسی سەر بە دەڤەری شوکێی ئاڤاشین سەربازی جێگیرکرد
هەپەگە ئەوەشی خستەڕو، 23ی ئەیلولیش سوپای تورکیا دوای ئەوەی کە لە دەڤەری قەلای شوکێ و شەهید بێکەسی سەر بە دەڤەری شوکێی ئاڤاشین سەربازی جێگیرکرد، لە هەرێمەکە دەستی بە ئۆپەراسیۆن کرد و ئۆپەراسیۆنەکە تا ئێستاش بەردەوامە.
رونیشیکردەوە، هێرشی فڕۆکەکانی سوپای تورکیا بۆسەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا بەردەوامە و لەو چوارچێوەیەدا لە رۆژانی، یەکی ئەم مانگە لە چوار کاتی جیاوازدا گوندی چەمانکێی دهۆکی باشوری کوردستان، دەڤەری گوندی فلای هەرێمی زاپ، دەڤەری وەرخالێی هەرێمی ئاڤاشینیان و دەڤەری مەرڤانۆس و شەهید دیرەنی هەرێمی ئاڤاشینیان بۆردومان کرد.