‏سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە

09:17 - 03/10/2020

7532جار خوێندراوەتەوە
د. رێواز فایەق، ‏سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان

خەندان-

‏سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە سێیەمین ساڵیادی کۆچی دوایی مامجەلال پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، رێبازی مام؛ نەسرەوتن، لێبوردەیی، قبوڵکردنی جیاوازیەکان، پێداگری لەسەر بیروباوەڕ، ئاکاری مرۆڤدۆستانە، حیکمەت و پشودرێژییە.

رێبازی مام؛ نەسرەوتن، لێبوردەیی، قبوڵکردنی جیاوازیەکان، پێداگری لەسەر بیروباوەڕ، ئاکاری مرۆڤدۆستانە، حیکمەت و پشودرێژییە
رێواز فایەق، ‏سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە پەیامێکدا بڵاویکردەوە، "رێبازی مام؛ نەسرەوتن، لێبوردەیی، قبوڵکردنی جیاوازیەکان، پێداگری لەسەر بیروباوەڕ، ئاکاری مرۆڤدۆستانە، حیکمەت و پشودرێژییە، کۆکردنەوەی گشت ئەم خەسڵەتانەش پێکەوە، تەنها لە تایبەتمەندیی مرۆڤە مەزن و جیاوازەکانی مێژوی مرۆڤایەتیە".
یاد و یادەوەریت بەخێر سەرۆک مامجەلال
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان نوسیویەتی، "یاد و یادەوەریت بەخێر سەرۆک مامجەلال".

ئەمڕۆ سێ ساڵ بەسەر کۆچی دوایی رێبەری گەلی کورد مامجەلال، سكرتێری گشتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و سەرۆک کۆماری پێشوتری عێراق تێدەپەڕێت، بەڵام هیچ رێوڕەسمێک بەڕێوەناچێت.

مامجەلال، یەكەم سەرۆك كۆماری كوردە لە عێراق و سكرتێری گشتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بو، رۆژی 17-12-2012، بەهۆی تێكچونی باری تەندروستییەوە لە بەغداوە رەوانەی ئەڵمانیا كرا بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشكی، رۆژی 3-10-2017 دڵە گەورەكەی لەلێدان كەوت.