خەندان-
کیم جۆن ئون سەرۆکی کۆریای باکور نامەیەکی ئاراستەی سەرۆکی چین کرد و تێدا جەختی لە هەڵوێستی نەگۆڕی وڵاتەکەی بۆ پاڵپشتیکردنی پیۆنگیانگ دوپاتکردەوە.
کیم نامەیەکی ئاراستەی شی جینپینگ سەرۆکی چین کرد و تێدا جەختی لە هەڵوێستی نەگۆڕی وڵاتەکەی بۆ پاڵپشتیکردنی پیۆنگیانگ کردەوە
بەگوێرەی میدیای فەرمی کۆریای باکور (KCNA)، ئەمڕۆ پێنج شەممە یەکی ئۆکتۆبەری 2020، کیم جۆن ئون سەرۆکی کۆریای باکور نامەیەکی ئاراستەی شی جینپینگ سەرۆکی چین کرد و تێدا جەختی لە هەڵوێستی نەگۆڕی وڵاتەکەی بۆ پاڵپشتیکردنی پیۆنگیانگ کردەوە.
جەختی لەسەر پاڵپشتی تەواوەتی سەرۆکی چین، پارتی کۆمۆنیستی دەسەڵاتدار و گەلی چین کردۆتەوە لەبەرگریکردن لەئامانجە گشتییەکان و بەها باڵاکانی بیری سۆسیالیستی
بەگوێرەی زانیارییەکان، کیم لەنامەکەین جەختی لەسەر پاڵپشتی تەواوەتی سەرۆکی چین، پارتی کۆمۆنیستی دەسەڵاتدار و گەلی چین کردۆتەوە لەبەرگریکردن لەئامانجە گشتییەکان و بەها باڵاکانی بیری سۆسیالیستی.
نامەکە بەرورای یەکی ئۆکتۆبەری لەسەرە و بەبۆنەی 71-ەمین ساڵیادی دامەزرانی کۆماری نوێی چین و پارتی کۆمۆنیستی ئەو وڵاتە نێردراوە.
لەنامەکەیدا، سەرۆکی کۆریای باکور ئاماژەی بەوەش کردوە، فشارە بەردەوامەکانی وڵاتانی رۆژئاوا و ئەمریکا ناتوانن هەرەس بە متمانە و باوەڕی چینییەکان بهێنێت بەو رێبازەی گرتویان.
کرملن: ترەمپ، پوتین و ماکرۆن لەبارەی شەڕی قەرەباغ راگەیەنراوێکی هاوبەش بڵاودەکەنەوە