خەندان-
دادگای باڵای په‌كینی پایته‌ختی چین بڕیاری 18 ساڵ زیندانیكردنی بۆ رین چیتچیانگی، گه‌وره بازرگانی خانوبه‌ره دەرکرد لەگەڵ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی موڵك و ماڵه‌كه‌ی، به‌تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی گه‌نده‌ڵی و بردنی موڵكی گشتی.
دادگای باڵای په‌كین له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویکردەوە، رین چیتچیانگ به بڕی 50 ملیۆن یوان كه به‌رامبه‌رە به 7.4 ملیۆن دۆلاری موڵكش گشتی بردوه، هه‌روه‌ها 1.25 ملیۆن یوان ره‌شوه‌ی داوه، له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه‌شدا دانی به هه‌مو تاوانه‌كانیدا ناوه و بۆیه بڕیاردراوه، كه 18 ساڵ زیندانی بكرێت و به‌بڕی 4.2 ملیۆن یوان كه به‌رامبه‌ره به 620 هه‌زار دۆلار غه‌رامه بكرێت، داوای پێداچونه‌وه‌ش به‌بڕیاره‌كه‌ی دادگا ناكات.
كۆمپانیای هوایوان زۆرترین زه‌ره‌ری به‌ركه‌وت به‌جۆرێك زه‌ره‌ره‌كانی گه‌یشته 116 ملیۆن یوان
به‌هۆی سزای دادگاوه، كۆمپانیای هوایوان زۆرترین زه‌ره‌ری به‌ركه‌وت به‌جۆرێك زه‌ره‌ره‌كانی گه‌یشته 116 ملیۆن یوان و به‌بڕی 53 ملیۆن یوانیش پشكه‌كانی كه‌می كرد.
رین چیتچیانگ یه‌كێكه له كه‌سایه‌تیه‌كانی ناو پارتی كۆمۆنیستی حوكمڕانی چین، له مانگی ئاداری ئه‌مساڵ له‌مه‌یدانی گشتی ئاماده نه‌بو
رین چیتچیانگ یه‌كێكه له كه‌سایه‌تیه‌كانی ناو پارتی كۆمۆنیستی حوكمڕانی چین، له مانگی ئاداری ئه‌مساڵ له‌مه‌یدانی گشتی ئاماده نه‌بو، به‌ڵام له‌وتارێكدا ره‌خنه‌ی توندی له سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی گرت له‌به‌رامبه‌ر هه‌نگاوه‌كانی بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
چالاكوانانی مافی مرۆڤ، سه‌رۆكی چین وڵاته‌كه‌یان و حیزبی شیوعی تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن به به‌كارهێنانی تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی بۆ بێده‌نگكردنی ده‌نگه ناڕازیه‌كان.