خەندان-
عه‌لی ئه‌للامی ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌مڕۆ شه‌ممه رایگه‌یاند، ڕێكه‌وتنی ئابوری عێراق و چین به‌سه‌رچوه و كۆتاییهاتوه، مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانیش هیچ نیازێكی بۆ چالاككردنی ئه‌و رێكه‌وتنه نیه.
عه‌لی ئه‌للامی له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، ڕێككه‌وتنی ئابوری له‌گه‌ڵ چین گرنگه و زیاتر له جارێك داوای چالاككردن و كاراكردنه‌وه‌ی كراوه، به‌ڵام فشاری ده‌ره‌كی هه‌یه بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی و جێبه‌جێنه‌كردنی.
ده‌بو بۆ ماوه‌یه‌كی تر ڕێككه‌وتننامه‌ی چینی له‌كاردا بوایه و كاری پێبكرایه
وتیشی، " ده‌بو بۆ ماوه‌یه‌كی تر ڕێككه‌وتننامه‌ی چینی له‌كاردا بوایه و كاری پێبكرایه، كۆمپانیاكانی ئه‌و وڵاته‌ش له‌عێراق ده‌ستبه‌كاربونایه، به‌ڵام ئێستا ئه‌و رێكه‌وتنه به‌سه‌رچوه، مسته‌فا كازمیش هیچ نیازێكی بۆ چالاككردنه‌وه‌ی نیه".
ێشوازی له هه‌ر رێكه‌وتنێكی ئابوری له‌گه‌ڵ وڵاتانی جیهان ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر بنه‌مای هێنانه پێشه‌وه‌ی ده‌ستی كار و ئاوه‌دانكردنه‌وه بێت
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، وه‌ك په‌رله‌مان پێشوازی له هه‌ر رێكه‌وتنێكی ئابوری له‌گه‌ڵ وڵاتانی جیهان ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر بنه‌مای هێنانه پێشه‌وه‌ی ده‌ستی كار و ئاوه‌دانكردنه‌وه و بنیادنانی عێراق بێت، به‌مه‌رجێ كۆمپانیاكانی جیهان كاراببن له خستنه‌ڕوی پرۆژه و وه‌به‌رهێنانه‌كانیان.
رۆژانی 19-23ی ئه‌یلولی 2019 شاندێكی باڵای عێراق به‌سه‌رۆكایه‌تی عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌وكاتی عێراق كه له‌سه‌رجه‌م پارێزگاره‌كان و وه‌زیره په‌یوه‌ندیداره‌كان پێكهاتبو سه‌ردانی وڵاتی چین-یان كرد‌و رێكه‌وتنێكی گه‌وره‌ی ئابوریان واژۆكرد، له‌وباره‌یه‌شه‌وه عادل عه‌بدولمه‌هدی ئه‌و سه‌ردانه‌ی به‌بازدانێكی ئابوری جۆری ناوزه‌ند كرد