خەندان-
دوای مانه‌وه‌ی بۆ زیاتر له هه‌فته‌یه‌ك له‌ژێر چاودێری پزیشكیدا، ئه‌مشه‌و هونه‌رمه‌ندی ناسراوی كورد سابیر كوردستانی به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه گیانی له‌ده‌ستدا.
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له خانه‌واده‌ی سابیر كوردستانی به خه‌ندان-ی راگه‌یاند، ئه‌مشه‌و به‌هۆی كاریگه‌ری ڤایرۆسی كۆرۆناوه، هونه‌رمه‌ند سابیر كوردستانی له شاری سلێمانی گیانی له‌ده‌ستدا.
وه‌ی زیاتر له هه‌فته‌یه‌كه توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوه
ماوه‌ی زیاتر له هه‌فته‌یه‌كه به‌هۆی توشبونی به ڤایرۆسی كۆرۆنا، سابیر كوردستانی خرابوه ژێر چاودێری وردی پزیشكیه‌وه.
له ته‌مه‌نی منداڵی‌دا به‌هۆی به‌كارهێنانی چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی هه‌ڵه‌وه چاوه‌كانی له‌ده‌ستداوه
هونه‌رمه‌ند سابیر كوردستانی، ساڵی 1955 له شاری كه‌ركووك له‌دایكبوه، له ته‌مه‌نی منداڵی‌دا به‌هۆی به‌كارهێنانی چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی هه‌ڵه‌وه چاوه‌كانی له‌ده‌ستداوه، ژیانی هاوسه‌ری پێكهێناوه و خاوه‌نی سێ كچ و كوڕێكه، له ساڵی 1970 بۆ جاری یه‌كه‌م له قوتابخانه‌ی ئیمام قاسم له شاری كه‌ركوك له یادی دامه‌زراندنی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان گۆرانی وتوه، هه‌ر له‌و كاته‌وه‌ش توانی خۆی وه‌كو گۆرانیبێژێك بناسێنێت، له ساڵی 1971 یه‌كه‌م گۆرانی له كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی كه‌ركوك تۆماركرد، له ساڵی 1972 گۆرانییه‌كی له ئێزگه‌ی ده‌نگی كوردی له به‌غدا تۆمار كرد.
سابیر كوردستانی خاوه‌ن ده‌یان گۆرانییه كه وه‌ك خۆی له‌به‌شێكی چاوپێكه‌وتنه‌كانیدا رایگه‌یاندوه، زۆربه‌ی گۆرانییه‌كانی روداوێكی راستی له پشته‌وه‌یه، به تایبه‌تیی ئه‌و گۆرانییانه‌ی كه خۆی تێكسته‌كانی نوسیوه.