دحێلی قەتەری لە بارەی موهەند عەلی بڕیاری كۆتایدا

1/5/2020 4:12:00 PM 3795 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

یانەی دحێلی قەتەری لە بارەی چارەنوسی یاریزانی هەڵبژاردەی عێراق موهەند عەلی بڕیاری كۆتایدا لە بارەی چارەنوسی ئەو یاریزانە لەگەڵ یانەكەی، كە لە مێركاتۆی هاوینەدا روی لە یانە قەتەرییەكە كرد.

بە فەرمی بەرپرسانی یانەی دحێلی قەتەری بڕیاریاندا ئەو یاریزانە ئازاد بكەن و رێگەی پێبدەن رو لەو یانەیە بكات كە خۆی دەیەوێت و میمی دەتوانێت ریزەكانی یانە قەتەرییەكە جێبهێڵێت لە گواستنەوەی زستانەی یاریزاناندا.

ئەم بڕیارەی بەرپرسانی یانە قەتەرییەكە دوای ئەوە هات كە ئەو یانەیە بە شێوەیەكی فەرمی ماریۆ مانزۆكیچی كرواتیان لە یانەی یۆڤانتۆسەوە بەرەو ریزەكانی یانەكەیان گواستەوە.

موهەند عەلیش بە هۆی یاری پێنەكردنیەوە لە یانە قەتەرییەكە بێزارە و هەوڵ دەدات وێستگەی یاریكردنی بگۆڕێت و بچێتە یانەیەكی دیكە لە پێناو ئەوەی بەشداری لە یارییەكاندا بكات و چیدی لەسەركورسی یەدەگ دانەنیشێت.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP