پڕداهاترین وەرزشكارانی جیهان لە ماوەی 10 ساڵدا

12/31/2019 3:02:00 PM 5149 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

لە ماوەی 10 ساڵی رابردودا بەشێك لە وەرزشكاران توانیویانە داهاتێكی زۆر بۆ خۆیان كۆبكەنەوە لە رێگەی ئەو وەرزشەی ئەنجامیانداوە و بەو هۆیەشەوە سەرمایەكی زۆریان كۆكردتەوە.

پێگەی ESPN بریتانی ریزبەندی ئەو وەرزشكارانەی ئاشكرا كرد كە لە ماوەی 10 ساڵی رابردودا بەهۆی وەرزشەكانیانەوە زۆرترین داهاتیان كۆكردۆتەوە، كە تێیدا كریستیانۆ رۆناڵدۆ و لیۆنێل مێسی ریزبەندی دوەم و سێیەمیان گرتوە.

ڕیزبەندی پڕداهاترین وەرزشكارانی جیهان لە ماوەی 10 ساڵدا
1- فلۆید مەیۆزەر 915 ملیۆن دۆلار
2- كریستیانۆ رۆناڵدۆ 800 ملیۆن دۆلار
3- لیۆنێل مێسی 750 ملیۆن 
4- لیبرۆن جەیمس 680 ملیۆن 
5- رۆجێر فێدرێر 640 ملیۆن 
6- تایگەر ودز 615 ملیۆن 
7- فیل میكیلسۆن 480 ملیۆن 
8- مانی پاكیاو 435 ملیۆن 
9- كیڤن دۆرانت 425 ملیۆن
10- لویس هامڵتۆن 400 ملیۆن دۆلار



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP