لێژنه‌ى ئۆلۆمپى هه‌رێمی كوردستان كۆبۆوه‌ و بریاری نوێ ده‌ركرا

12/3/2019 4:39:00 PM 1882 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

به‌ئاماده‌بوونى سه‌رۆك و جێگرانى سه‌رۆك و ئه‌مینداری گشتى و ئه‌ندامانى ده‌سته‌ى راپه‌راندن   كۆبوونه‌وه‌ى مه‌كته‌بی ته‌نفیزی لێژنه‌ى ئۆلۆمپى هه‌رێمی كوردستان به‌رێوه‌چوو

له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌م بریارانه‌ى خواره‌وه‌ ده‌ركرا:  

1- پێكهێنانى لێژنه‌یه‌ك بۆ دارشتن و نووسینه‌وه‌ى كۆمه‌ڵێك رێسا و رێنمایی و ئاماده‌كردنى پلانى ساڵانه‌ى لێژنه‌ى ئۆلۆمپى و سه‌ردانى كردنى لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ راپه‌راندنى كاره‌ یاسایی و  كارگێرێیه‌كانى ئۆلۆمپى 

2 - ئه‌نجامدانى كۆبوونه‌وه‌ى ده‌سته‌ى گشتى لێژنه‌ى ئۆلۆمپى هه‌رێمی كوردستان له‌رێكه‌وتى 22 ى 12ى 2019  له‌شاری هه‌ولێر ، به‌مه‌به‌ستى خوێندنه‌وه‌ى و په‌سه‌ندكردنى  كاره‌ كارگێری و داراییه‌كانى ئۆلۆمپى  بۆ ساڵی 2019  و خۆ ئاماده‌كردن بۆ ساڵی داهاتوو 

3- پێكهێنانى لێژنه‌یه‌ك بۆ به‌دواداچوون و لێكۆڵینه‌وه‌  له‌و كێشانه‌ى كه‌له‌هه‌ندێك یه‌كێتى وه‌رزشى رووی داوه‌  به‌مه‌به‌ستى ئاماده‌كردنى پێشنیاری پێویست بۆ لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار 

راگه‌یاندنى لێژنه‌ى ئۆلۆمپى هه‌رێمی كوردستان



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP