خولی بەهێزکردنی راهێنەرانی زۆرانبازی کۆتاییهات

7/20/2019 4:29:00 PM 846 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

له شاری‌ سلێمانی ئەمرۆ كۆتاییهات بە خولی به‌هێزكردنی راهێنه‌رانی یاریی زۆرانبازی و بڕوانامەش‌ به‌سه‌ر به‌شداربووانی خولەكە دابه‌شكرا.

بەسەر پەرشتی یەکێتی زۆرانبازی کوردسان وبەهاوکاری یەکێتی زۆرانبازی سلێمانی خولی کراوەبۆ داوەری وراهێنان ئەنجام درا.

لە كۆتا رۆژی ئەو خولەدا ئه‌مینداری گشتى لێژنه‌ى ئۆڵمپیى كوردستان و به‌رپرسانی یه‌كێتیی زۆرانبازیی كوردستان ئامادەبون.

ئەم خولە بۆ ماوەی 3 رۆژ به ‌سه‌رپه‌رشتی وانه‌بێژى ئێرانى و نێوده‌وڵه‌تى شه‌هرام ئه‌لیاسى به‌ڕێوه‌چوو، كه‌ تێیدا به ‌شێوه‌ی تیۆری و پراكتیكى وانه‌كان به ‌به‌شداربوان خولەكە گوترایه‌وه.

هەر  ئه‌مرۆش له‌ رۆژی كۆتایی خوله‌كه‌دا بڕوانامه‌ به‌سه‌ر به‌شداربوواندا دابه‌شكرا، كه‌ ژماره‌یه‌ك پیاو و خانمی راهێنه‌ری زۆرانبازی له‌ باشووری كوردستاندا به‌شداربون بۆ ئەوەی لە داهاتودا ئەوانیش فێرگەی تایبەت بەو وەرزشە بكەنەوەو یارییەكانی زۆرانبازی لە شاری سلێمانی بەرەو پێش ببەن.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP