هەولێر بوە پاڵەوانی تۆپی دەستی یانەكانی عێراق

7/17/2019 9:21:00 PM 1113 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

لە گەری كۆتایی خولی نایابی عێراقی و لەسەر ئاستی خانمان، تیپی تۆپی دەستی یانەی هەولێر  لە گەری كۆتاییدا بەرامبەر تیپی تۆپی دەستی یانەی ئەفرۆدێت یاریی كرد.

یارییەكە لە هۆڵی كۆلێژی پەروەردەی وەرزشی زانكۆی سەڵاحەدین بەرێوەچو، كە تێیدا یانەی هەولێر بە ئەنجامی (25) گۆڵ بەرامبەر (10) گۆڵ لە یانەی ئەفرۆدێتی بردەوە.

بەم ئەنجامەش تیپی پۆپی دەستی خانمانی هەولێر بۆ یەكەم جار لە مێژودا بونە پاڵەوانی خولی عێراق و لەگەڵ ئەوەی ئەم تیمە تەنها ماوەی هەشت مانگە بونیادنراوە.

ئەم تیمە بە سەرپەرشتی عامر مەهدی 14 خاڵیان كۆكردەوەو سەركەوتوبون لە بەدەستهێنانی نازناوەكە.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP