یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان بڕیار و راسپارده‌ى نوێی ده‌ركرد
7/13/2019 9:14:00 PM 1521 جار خوێندراوەتەوە
خەندان سپۆرت
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 13/7/2019 به ئاماده‌بوونى سه‌رۆك و جێگرى سه‌رۆك و سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانى، یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ى ئاسایی خۆى ئه‌نجامدا و، ئه‌م بڕیار و راسپاردانهى خواره‌وه‌ى ده‌ركرد:
1- بۆ لێژنه‌ى دامه‌زراندنى فێرگه‌كانى تۆپی پێی عێراق به نووسراوى ژماره 314 له رێكه‌وتى 22/6/2019 له‌سه‌ر راسپارده‌ى (هادى كه‌ریم) جێگرى سه‌رۆكى یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان، بڕیاردرا به ده‌ستنیشانكردنى ئه‌و به‌ڕێزانه‌ى خواره‌وه:
• ئازاد سدقی سه‌عید ـ جێگرى سه‌رۆكى لێژنه‌ى فێرگه‌كانى كوردستان.
• سه‌لام تاهیر ـ سكرتێرى لێژنه‌ى فێرگه‌كانى كوردستان.
2- له یارى نێوان برایه‌تى و زاخۆ له خولى نایابى تازه‌پێگه‌یشتووانى كوردستان، به هۆى وتنى قسه‌ى ناشیرین له لایه‌ن یاریده‌ده‌رى راهێنه‌رى یانه‌ى زاخۆ (تاهیر حه‌مدى) هه‌روه‌ها ده‌ركردنى له یارییه‌كه بڕیاردرا به:
• راگرتنى ناوبراو بۆ یه‌ك یارى، كه نابێت له نێو یاریگه ئاماده‌بێت.
• غه‌رامه‌كردنى ناوبراو به بڕى 250000 دوو سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار.
3- هیچ كه‌سێك له یاریزانان و ستافى هونه‌رى و كارگێران و خزمه‌تگوزارى یانه‌كان، به بێ بوونى ناسنامه یان باجى یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان نابێت له نێو یاریگه ئاماده‌بن، پێویسته له‌سه‌ر ناوبژیوانى چواره‌م و سه‌رپه‌رشتیارى یارییه‌كان ئه‌م بڕیاره جێبه‌جێ بكه‌ن، به پێچه‌وانه‌وه ئه‌وان به‌رپرسیار ده‌بن.
4- یارییه‌كانى (هاتن) له قۆتاغى چوارگۆشه‌ى زێرینى خولى نایابى فوتساڵى كچانى، له رۆژى هه‌ینى 19/7/2019 ئه‌نجام ده‌درێت.
5- یارى كۆتایی و مه‌ڕاسیمى كۆتایی خولى نایابى فوتساڵى كچانى كوردستان، له رۆژى چوارشه‌ممه 24/7/2019 له كاتژمێر 6:00 ـى ئێواره، له هۆڵى (ساڵح عه‌لى) له سلێمانى ئه‌نجام ده‌درێت.