بەفەرمی مهند عەلی پەیوەندی بە دحیلی قەتەرەییەوە كرد

7/7/2019 6:35:00 PM 3298 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

بە فەرمی یانەی دحیلی قەتەری گواستنەوەی موهەند عەلی عێراقی و هێرشبەری یانەی شوڕتە بڵاوكردەوە.

گواستنەوەی ئەو یاریزانە بە بڕی 2 ملیۆن دۆلار ئەنجام دراوە بە گرێبەستی پێنج ساڵ، كە بڕی ملیۆنێك و 300 هەزاری دەدرێتە یاریزانەكە و بڕی 700 هەزار دۆلاریش بۆ یانەی شوڕتە دەبێت.

لەگەڵ ئەوەشدا یانە قەتەرییەكە پاسێكی تایبەت بە گواستنەوەی یاریزانان پێشكەشی یانەی شوڕتە دەكات لەگەڵ رێكخستنی سەربازگەیەكی مەشق و راهێنان بۆ تیپی تۆپی پێی یانەی شوڕتە لە دەرەوەی عێراق.

یەكێكی دیكە لە خاڵەكانی گرێبەستەكە لە ئەگەری فرۆشتنەوەی ئەو یاریزانە لە لایەن یانە قەتەرییەكەوە بە هەر یانەیەكی دیكە رێژی 20٪ ی پارەی گرێبەستەكە دەدرێتە یانەی شوڕتە.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP