72 یاریزانی هەڵبژاردەی عێراق لەژێر هەڕەشەی راگرتندان

6/26/2019 8:06:00 PM 3460 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

لیژنەی دەستپاكی عێراقی راپۆرتێكی بۆ یەكێتی تۆپی پێی عێراق بەرزكردۆتەوەو تێیدا داوای راگرتنی 72 یاریزانی هەلبژاردەكە دەكات بە شێوەیەكی كاتی لە چالاكیە وەرزشییەكاندا، بەهۆی ئەوەی ئەو یاریزانانە تۆمەتبارن بەوەی ساختەكاریان ئەنجامداوەو گۆڕانكاریان لە تەمەنیاندا كردوە، كە لە نێو ئەو یاریزنانە 12 یاریزانی لە پێكهاتەی یەكەمی هەلبژاردەی عێراقدان.

ئەو لیژنەیەی لێپێچینەوە لە تەمەنی ئەو یاریزانانە دەكات، ئاشكرایان كردوە كە لە ئەگەری ساغبونەوەی ئەو تۆمەتانە دەبێت یەكێتی تۆپی پێی عێراق بۆ هەمیشە ئەو یاریزانانە لە ریزی هەڵبژاردەكەی دوربخاتەوە، گەربێت و ئەو كارە نەكات ئەوا لە دادگای نێودەوڵەتی وەرزشی شكوا بەرز دەكەنەوە لە دژی یەكێتی تۆپی پێی عێراقیش.

لە دیارترین ئەو یاریزانانەی کە ناویان هێنراوە و ئەگەری هەیە تەمەنیان ساختەكاری تێدا ئەنجام درابێت (عەلی عەدنان ، موهەنەد عەلی ناسراو بە (میمی) ، سەفا هادی ، سەعد ناتق ، بەشار ڕسان ، جەلال حەسەن و هومام تارق) و چەندان  یاریزانی دیكە.

 

لەگەڵ ئەمانەشدا ناوی یاریزانێکی کورد لەلیستەکەدا هەیە کە ئەویش( شێرکۆ کەریم) پیشەگەری کوردە کە ئێستا لە خولی سویسرا یاری دەکات.

بەپێی ڕاپۆرتی لیژنەکە تەواوی ئەو یاریزانانە بۆ بەشداری کردن لە تیپی لاوان و تازە پێگەشتوان و ئۆڵۆمپی عێراق تەمەنیان ساختەی پێکراوە و هەروەها هەر سێ ڕاهێنەر(سەعد هاشم و قەحتان جەسیر و حەکیم شاکر) دەستی گەورەیان هەبووە لەو ساختە کاریانەی لە تەمەنی ئەم یاریزانانەدا ئەنجامدراوە.

هەر لە کاردانەوەی ئەم ڕووداوەدا سریچکۆ کاتیانیچی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی عێراق بە هاوڕێکانی ڕاگەیاندووە کە ئەگەر دادگا بەفەرمی بڕیاری سڕکردنی ئەو یاریزانانە بدات ئەوە بۆندەکەی لەگەڵ هەڵبژاردەکە نوێ ناکاتەوە کە لە مانگی 9 کۆتایی دێت، كە ئەو رێكەوتە زۆر كاریگەرەو  پێش 6 ڕۆژ لە دەستپێکردنی یارییەكانی پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2022ی قەتەرە، كە پێدەچێت بە وازهێنانی ئەو راهێنەرە هەڵبژاردەی عێراق دابڕمێت.

 

لیستی ناوی ئەو یاریزانانەی لێكۆڵینەوەیان لەگەڵ دەكرێت..



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP