کاڤالێرز لە واریۆرزی بردەوەو گڕی لە یاریی کۆتایی NBA بەردا

خەندان سپۆرت-

لەیاریی شەشەم و پێش کۆتایی فایناڵی خولی باسکەی ئەمریکا، یانەی کلیڤلاند کاڤالێرز بە ئەنجامی ١١٥-١٠١ لە گۆلدن ستەیت واریۆرزی بردەوەو ئەنجامەکەی یەکسان کردەوەو هەردوولا یەکی سێ سەرکەوتنیان هەیە.

بۆ جاری دووەم لەسەر یەک، لێبرۆن جەیمیسی ئەستێرەی یەکەمی کاڤالێرز توانی ٤١ خاڵ لە یەک یارییدا تۆماربکات و پێشەنگی یانەکەی کرد بۆ دووەم سەرکەوتنی یەک لەدوای یەک.

یاریی کۆتایی خولی NBA بە حەوت یاریی یەکلا دەبێتەو لە شەش یاریی ڕابردوودا هەر یانە و سێ سەرکەوتنی هەیە، ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو یاریی حەوتەم و کۆتایی نێوانیان ئەنجام دەدەن و براوەیان دەبێتە پاڵەوانی خولەکە.




ئه‌م بابه‌ته 622 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن