بەڤیدیۆ، مۆتینهۆ پورتوگالی گەیاندە یۆرۆی 2016

خەندان سپۆرت-

بە بردنەوەیان لە هەڵبژاردەی دانیمارک بە ئەنجامی گۆڵێکی بێ وەڵام، هەڵبژاردەی پورتوگال بەشێوەیەکی فەرمی خۆی گەیاندە جامی یۆرۆی ٢٠١٦ لە فەرەنسا.

دوای ئەوەی تایمی یەکەمی یارییەکە بە بێ گۆڵ بەکۆتا هات، لە تایمی دووەمدا و لە خولی ٦٦ جواو مۆتینهۆ گۆڵی سەرکەوتنی پورتوگالی تۆمارکرد و بە کۆکردنەوەی ١٨ خاڵ یەکەمی کۆمەڵەکەیان گرت.

دانیمارکیش بە ١٢ خاڵ پلەی دووەمی ڕیزبەندی کۆمەڵەکەیان گرتووەو چاوەڕێی یارییەکانی گەڕی کۆتایی دەکەن بۆ یەکلا بوونەوەی چارەنوسینان.

ڤیدیۆ:




ئه‌م بابه‌ته 1971 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن