ناوی یاریزانەکانی بەرشلۆنە بەرامبەر پاریس سانجێرمان ڕاگەیەنرا
10:15:09/04/2013

خەندان-

پاش یەکەیەکی مەشق و ڕاهێنان ، ئەمڕۆ ڕاهێنەری یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی " تیتۆ ڤیلانۆڤا " ناوی یاریزانەکانی ئاشکرا کرد ، کە بانگهێشتیکردوون بۆ بەرامبەر بە یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی.

بریارە سبەیشەو کاتژمێر ٩:٤٥ خولەک ، یانەی بەرشلۆنە لە یاریگای کامپ نوی تایبەت بە خۆی ڕووبەڕوی یانەی پاریس سانجێرمان ببێتەوە ، ئەمەش لە میانی یارییەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپادا و لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی ٨ ی خولەکەدا.

ئەو سێ یاریزانەی گومانی بانگهێشتکردنیان لێ دەکرا لە کۆتاییدا ڤیلانۆڤا ئاشکرای کرد کە بریتیبوون لە میسی و ئەدریانۆ و پیدرۆ ، کە ئەگەری یارینەکردنیان هەبوو بەهۆی پێکانەوە.

یاریزانەکان بریتین لە :

گۆڵچی : ڤاڵدێس و پینتۆ

بەرگری : ئەلڤێس و پیکی و بارترا و ئەلبا و مۆنتۆیا و ئەدریانۆ و ئەبیداڵ

ناوەڕاست :سۆنگ و چاڤی و بۆسکێتس و تیاگۆ و فابریگاس و ئینێستا

هێرشبەران : ڤیا و سانشێز و میسی و پیدرۆ و تیلۆ

ئه‌م بابه‌ته 3330 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
 
بابەتی زیاتر  
 
Copyright 2013. Xendan for Publishing and Broadcasting. All Rights Reserved.