ڕۆڵی ( کەریم بنزیمە و تۆنی کروز ) چییە لە قۆناغی هێرشبردندا

- 6-01-2020 - 1054 جار خوێندراوەتەوە

 

شێوازی هێرشبردنی ڕیاڵ هەمەچەشنە و لەسەر فۆرمێکی چەق بەستوو نەوەستاوە، بۆیە دەتوانن لەگەڵ هەموو ژینگەیەک خۆیان بگونجێنن و یاری بکەن. ئەوەی کە ڕۆڵی سەرەکی دەبینێت لە قۆناغی هێرشبردنی ڕیاڵدا بوونی ( تۆنی کروز و کەریم بنزیمە ). ئێستا با بزایین کە بۆچی کاریگەرترین یاریزانی تیپەکە ئەم دوو یاریزانەیە ئایا چ ڕۆڵێك دەگێڕن لەناو یاریگادا ؟

تۆنی کروز : ئەم یاریزانە وەکو (Deep lying play maker یاریزانی دروستکەریپشتەوە) یاری دەکات ئەمە هەر وەکوو بە ناوەکەیدا دیارە یاریزانی یاری دروستکەرە بەڵام لە پشتەوەی یاریگاکە یاری دەکات. واتا نزیکتر لە هێلی بەرگری خۆیان و دوورتر لە هێلی هێرشبردنەوە. واتا زۆربەی هەرەزۆری قۆناغی هێرشبردن و هێنانەسەرەوەی تۆپ ( تۆنی کروز ) چارە نوسی هێرشبردنەکە دیاری دەکات و بڕیاری کاری گەری هێرشەکە دەدات . بۆیە بوونی ئەم یاریزانە ئێجگار گرنگە بۆ تیپەکەی زیدان.

ئەم یاریزانە هەمیشە سەرنجی تیپی بەرامبەر بۆلای خۆی ڕادەکێشت و ناچاریان دەکات کە هەمیشە بیر لە ڕێگریکردنی پاسەکانی و‌ جوڵەی بکرێت ، چونکە یاریکردنی ئەم یاریزانە بە ئازادی واتا کۆنتڕۆڵکردنی هێڵی ناوەند و بەستنەوەی هەرسێ هێڵی یاریکردن و زۆرترین کار بۆ دروستکردنی هەلیگۆڵ کردن لە باڵەکان و لە هێڵی ناوەند . 

کەریم بنزیمە : هیچ گومانی تیادانییە کە زۆربەی هەرە زۆری لەمسی پێش کۆتایی هێرشەکانی یانەکە لە قاچی ئەم یاریزانەدایە ئەوەیش بەهۆی بەژداری پێکردن و یاریکردنی لەنێوان هێڵەکانی تیپی بەرامبەر ، کەئەمە کاریگەرییەکی زۆر پۆزەتیڤانە دروست دەکات بۆ تیپەکەی چونکە کۆنتۆڕڵکردن و یاریکردن لەنێوان هێڵەکانی بەرگری و ناوەڕاستی تیپی بەرامبەر واتا بوونی پەیوەندییەکی زۆرباش لەنێوان هەرسێهێڵەکانی ڕیاڵ مدرید ، هەروەها ئەمە یاریمەتی دەرێکی زۆر باشیش دەبێت بۆ کردنەوەی بۆشایی کراوە لەنێوان هەردوو دڵی بەگری تیپی بەرامبەر کە ئەمەش ڕێخۆشکەرە بۆ کۆتایی هێنانی هێرشەکانی تیپەکە بە ئاسانی . جگە لەمانەش ( بنزیمه ) زۆر جارێك ڕۆڵی یاریزانی ( ئەگنیشا ) دەبینێت و زۆرترین هەلی گۆڵکردن بۆ هاوڕێکانی دروست دەکات . ئەمە جگە لە کاریگەری ڕۆڵی ڕاستەقینەی خۆی که گۆڵ تۆمارکردنە و بە باشیش توانیوێتی ئەم کارەش ئەنجام بدات . 


ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی و خەندان لێی بەرپرسیار نییە


Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP