كاركردن لەسەر ڕاگرتنی مێسی باوی ماوە ... ؟

- 10-12-2019 - 4167 جار خوێندراوەتەوە

بەرهەم جەلال نوسیویەتی

 

پاش ئەو ئاستە ناوازەیەی سەرەتای كاروانی وەرزشی پیشانیدا مێسی بووبوە جێگای مشتومڕی تێگڕای ڕاھێنەرەكانی تیمی دژی گرەو ئەكرا كێ بتوانێت كلیكی ڕاگرتنی مێسی بەدەست بھێنێت ؛ چونكە پیشانی ئاستە ناوازەكەی ھۆكاری ئەوە بوو گوایە مێسی بگریت دەتوانیت بارسەلۆنا بكوتی بە زەویدا .

زۆر كاری لەسەر تا ئەوەی بیوەستێنن بەڵام بێ سوود بوو تا ئەوەی یۆپ ھاینگس لە بایرن میونخ توانی بە جۆرێك لە جۆرێك مێسی بێ خەم بكات لە نێو یاریگادا ئەویش لە ڕێگای گرتنی سەرچاوەكانی مێسی نەك خوودی مێسی !!!  ھاینگس ھەستا بەگرتنی سەرچاوەكانی وێنای ئینێستا و چافی و ئیتۆ یان ھەر یاریزانێكی دیكە شانبەشانی قەفەزێك لە دوەری مێسی بە نزیكەی سێ بۆ چوار یاریزان .
نەبینراوە ھیچ ڕاھێنەرێك بتوانێت مێسی داببڕێت لەكۆمەكەی بەو مەرجەی دۆخی تایبەتی نەبووبێت

گرفتی ھەرە سەرەكی مێسی ئەوەیە تۆپی لا نەبێت چونكە مێسی ڕاستەوخۆ دەچێتە نێوان ھێڵەكان ؛ سەرنجی كۆمێنتەكان بدە وێنەم داناوە چۆن ئەوەستێت لە نێوان ھێڵەكان !!

مێسی ؛ شەوی خۆی بێت ھێز نییە  بتوانێت ڕایبگرێت .

زێدان پلانی گرتنی داناوە بۆ مێسی ؟؟

ھەرچەندە ڕۆژنامەی ئاس نوسینێكی بڵاوكردۆتەوە گوا زێدان بەم ڕێگایانە مێسی ڕائەگرێت ؛ ئەم نوسینە ھێندە گەرمكردنی بازاڕە نیو ھێندە زانستی نییە چونكە كاتی كلاسیكۆ ماوێتی زێدان ھێندەی تەركیز ئەخاتە سەر گەڕی داھاتووی لا لیگا نیو ھێندە تەركیز ناخاتە سەر كلاسیكۆ چوون شكستی ئەم گەڕە و شكستی كلاسیكۆ لەدەستدانی سێ خاڵە لەكۆتایدا .
لە لایەكی دیكەوە زێدان ئەزموونی تەواوی ھەیە لەگەڵ ڕاگرتنی مێسی كاتێك كۆفاسجی بۆ دانابوو بەشێوەی پێ بە پێ سەركەوتوو نەبوو لەو كارەدا پێم وانییە جارێكی دیكە ئەو ھەڵەیە دووبارە بكاتەوە .

كلاسیكۆ یان ھەر یاریەكی وێنای كلاسیكۆ بەیاری یە دژ یەك ھەژمار ئەكرێت ، بەپێچەوانەوە دوو دژ بەیەك سێ دژ بە یەك واتای لەدەستدانی ھاوسەنگی یاخوود پێدانی زۆرترین ڕووبەر تیمی دژ ! چون سێ یاریزان یان دوو یاریزان تایبەت بێت بە یەك یاریزان واتای ئەوەیە دوو یاریزانی دیكە ئازادن ئەم كارەسات  دروست دەكات .

چارەسەر چییە ؟

گونجاترین ڕێگا ئامادەكردنی تیپەكە بەگشتی بۆ ڕووبەڕوونەوەی ھەموو بارسا نەك مێسی لەووە گرنگتر فشار خستنە سەر ناوەندی بارسەلۆنایو تا ئەوەی نەھێڵیت ھیچ پەیوەندیەكی بمێنێت بە ھێڵێی ھێرشبردنەووە ؛ یاخوود بەرگریكردنە لە نیوە یاریگای خۆت بەو مەرجەی بیست مەتر زیاتر دووربیت لە ناوچەی سزای خۆت


ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی و خەندان لێی بەرپرسیار نییە


Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP