وەک یاریزانێک چۆن دەتوانیت کۆنتڕۆڵی هێڵی ناوەڕاست بکەیت؟

- 28-07-2019 - 512 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

ئەگەر دەتەوێت وەک یاریزانێکی سەرکەوتوو لە هێڵی ناوەڕاست ئەرکی کۆنتڕۆڵ کردنی یاریگا وەربگریت لەسەرت پێویستە ئەم خاڵانە جێ بە جێ بکەیت.

۱- هەمیشە لە شوێنێک بوەستە کە یاریزانی ڕکابەر زۆر لێتەوە نزیک نەبێت بۆ ئەوەی بتوانیت تۆپ وەربگرێت.

۲-  بەردەوام سەیری یاریگا و دەوروبەری خۆت بکە پێش ئەوەی تۆپت پێ بگات و دوای ئەوەی تۆپ وەردەگریت بۆ ئەوەی بزانیت کە یاریزانی بەرامبەر لێتەوە نزیکە یان نا، یاخود بۆ ئەوەی بزانیت کە تۆپەکە بۆ کام یاریزانی هاوڕێت بنێریت.

۳- کاتێک تۆپ وەردەگریت و هیچ یاریزانێکی ڕکابەر لێتەوە نزیک نیە بە خێرایی ڕووت وەربگێڕە بەرەو گۆڵی ڕکابەر بۆ ئەوەی بتوانی تەواوی یاریزانان ببینیت.

٤-هەوڵبدە پاس بۆ یاریزانێک بنێریت کە سەدا سەد دڵنیایی تۆپەکەی پێ دەگات

٥- کاتێک تۆپ وەردەگریت و یاریزانی ڕکابەر بەرەو ڕووت دێت پێویستە زۆربەی کات بە خێرایی بە یەکەم پێ لێدان یان دووەم لێدان پاسەکە بدەیت بە هاوڕێکەت.

٦- کاتێک تۆپ وەردەگریت و یاریزانی ڕکابەر بەرەو ڕووت دێت و تۆش ناتوانی یاریزانێکی هاوڕێت بدۆزیتەوە پێویستە بە جەستەت پارێزگاری لەتۆپەکە بکەیت هەتاوەکو یاریزانێک دەدۆزیتەوە.

۷- پێویستە بتوانیت بەپێی بارودۆخەکان بەخێرایی بڕیارەکانت بگۆڕیت.

٨- هەندێ کات پێویستە پەنا بۆ پاسی درێژبەریت بۆ هەڵدانی تۆپ بۆ باڵەکان.


ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی و خەندان لێی بەرپرسیار نییە


Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP