موفاجەئەی بێرن ، لە فیناڵی کوپا ئەمریکا دووبارە دەبێتەوە ؟

- 4-07-2019 - 3598 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت - شكۆ صمد

 

لە مێژوی  تۆپی پێدا ، زۆر روداو یا ئەنجامی یاریەکان ، بە شێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو یا سەرنج راکێش ، کۆتایی هاتووە .

 یەکێک لەویاریانە ، یاری فیناڵی مۆندیالی ساڵی( 1954) ە کە لە سویسڕا بەڕێوە چوو ، کە لە نێوان هەنگاریا و ئەڵمانیا بوو ، لە قۆناغی یەکەمی مۆندیال ، هەردوو هەڵبژاردە لە یەک گروپ دابوون ، هەڵبژاردەی هەنگاریا لەو رۆژگارەدا ، زۆر بەهێز بوو لە چاخی زێڕینی خۆیدا بوو ، هیچ هەڵبژاردەیەکی دیکە خۆی نەدەگرت و لە هەموو یاریەکان بەگۆڵی زۆر براوەبوو .

 لە قۆناغی یەکەمدا لە هەڵبژاردەی ئەڵمانیای بردەوە ، بە ئەنجامێکی زۆر گەورە ( 8 - 3 ) . 

دوای چەند بردنەوەیەکی هەردوو هەڵبژاردەکە ( هەنگاریا ، ئەڵمانیا ) جارێکی دیکە لە یاری کۆتایی مۆندیال لە شاری بێرنی پایتەختی سویسرا کەوتنەوە بەرامبەر یەکتری .

هەموو پێشبینی و ئاماژەکان بۆ ئەوەبوو ، هەڵبژاردەی هەنگاریا یاریەکە دەباتەوەو دەبێتە پاڵەوانی جیهان ، تەنها قسە لەسەر ئەنجامی یاریەکە ئەوەبوو ، هەنگاریا ئەم جارە بە چەند گۆڵ دەباتەوە . 

 چواری تەموزی ساڵی 1954 کە رۆژی یاری کۆتایی مۆندیال بوو ، بە پێچەوانەی هەموو پێشبینیەکان ئەڵمانیا ( 3 - 2 ) یاریەکەی لە هەنگاریا بردەوەو بووە خاوەنی یەکەم نازناوی جامی جیهان لە تۆپی پێ ، لە مێژودا بە موفاجەئەی بێرن و هەندێک جاریش بە موعجیزەی بێرن ناودەبرێت .

لە کوپا ئەمریکا کە ئێستا لە وڵاتی بەڕازیل بەڕیوە دەچێت ، هەردوو هەڵبژاردەی بەڕازیل و پیڕۆ گەیشتونەتە یاری کۆتایی خولەکە .

لە قۆناغی یەکەمی گروپەکان ، هەردوو هەڵبژاردە ( بەڕازیل - پیرۆ ) ِلە یەک گروپ بوون و لە یاریەکەی نێوانیاندا ، بەڕازیل بە ئەنجامێکی گەورە ( 5 -0 ) یاریەکەی بردەوە .

زۆرینەی ئاماژەو پیشبینیەکان ئەوەن کەوا بەڕازیل یاری فیناڵی کوپا ئەمریکا بباتەوە ، بەڵام تۆپ خڕەو زۆر جار ئەنجامەکان پێچەوانەی پێشبینیەکانن ، تۆ بڵێی موفاجەئەی بێرن ، جارێکی دیکە لە 7 ی ئەم مانگە ، لە ریۆ دیجانیڕۆ ، دووبارە ببێتەوەو بەرازیلی خاوەن یاریکاو جەماوەر بدۆڕێت بە پیڕۆ ؟!
با چاوەڕێ کەین و زۆر نەماوە 


ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی و خەندان لێی بەرپرسیار نییە


Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP