هه‌ڵه‌ به‌ میسی ده‌كه‌ن

- 23-06-2019 - 2769 جار خوێندراوەتەوە

جۆناسان ویڵسۆن
و: هه‌وراز كاوه‌

كاره‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین له‌ بردنه‌وه‌ دووره‌ و تیپه‌كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی یاریی ده‌كات، ئه‌مه‌ش وایكردووه‌ هه‌میشه‌ نزیكبن له‌چوونه‌ده‌ره‌وه‌، ئه‌و تیپه‌ ئاستی نییه‌ و لێدانه‌ سزاكه‌ی پاره‌گوای هێشتیه‌وه‌ له‌ كوپا ئه‌مریكا، ئه‌گینا ئاستی به‌رگری ئه‌و تیپه‌ هه‌ژاره‌ توانای ئه‌وه‌یان نییه‌ به‌رپه‌رچی هیچ تۆپێك بده‌نه‌وه‌. 

هه‌موو ده‌زانن سكالۆنی كه‌سێكه‌ خۆی بده‌سته‌وه‌ نادات و به‌ هه‌موو توانای كار له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كات تیپه‌كه‌ی بیباته‌وه‌، كه‌چی كه‌س پشتگیری ناكات، پێچه‌وانه‌ی خۆرخی سامپاولییه‌ و تیپه‌كه‌ی له‌ تێكشانی ده‌روونی له‌ یاریگادا پاراستووه‌، ئه‌و پێویستی به‌كاته‌ و نابێت په‌له‌ی لێبكرێت، تا ئه‌وه‌ی ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت له‌ خولێكدا بیكات.

 ئه‌وه‌ش ڕاست نییه‌ تۆمه‌ته‌كان هه‌موو بخه‌نه‌ پاڵ میسی کە ئاستی وه‌ك پێویست نییه‌، له‌ ڕاستیدا دیبالاش یاریی بكات هه‌مان چاره‌نووسی ده‌بێت. 

ئێوه‌ ته‌ماشاكه‌ن ئه‌و یاریزان و  تیپانه‌ی ڕووبه‌ڕووی لیۆ میسی ده‌بنه‌وه‌ به‌ هه‌موو هێزیان چاودێری ده‌كه‌ن و نایه‌ڵن له‌ ڕووبه‌ر و ده‌رچوون به‌ تۆپه‌وه‌ یاریی بكات، له‌ ڕاستیدا ئه‌ویش به‌ ته‌واوی تووشی ته‌نگه‌تاوی ده‌بێت و كه‌س نییه‌ له‌گه‌ڵیدا ئاڵوگۆڕ بكات و تۆپه‌كانی بۆ بخاته‌ جێگه‌ی مه‌به‌ست، به‌ڵام له‌ به‌رشه‌لۆنه‌ باردۆخه‌كه‌ جیاوازه‌، ته‌كتیكی یاریی ئه‌و یانه‌یه‌ پێش ئه‌وه‌ی بیركرنه‌وه‌ بێت له‌ بردنه‌وه‌، غه‌م خواردنه‌ له‌ ده‌سته‌به‌ركردنی ڕووبه‌ر و یاریكرن له‌ ناوچه‌ بۆ شه‌كان و پشتی به‌رگری بازنه‌یی، ئه‌مه‌ش به‌ ته‌واوی فه‌رمان و ئه‌ركی میسی ئاسان كردووه‌، كه‌ بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر ده‌توانێت به‌ تۆپ و بێ‌ تۆپ یاریی بكات و بگۆرێته‌وه‌، له‌ شوێنێكه‌وه‌ بچێته‌ جێگایه‌كی دیكه‌ و ده‌رچوونی زۆری هه‌بێت به‌ تۆپه‌کانەوە، كه‌متر وابه‌سته‌ ده‌بێت به‌ قوڵایی یاریگاوە، ئازادی هه‌یه‌ و به‌ ته‌نیا ڕووبه‌ڕووی له‌ شكرێك به‌رگریكار نابێته‌وه‌، به‌ڵام كاتێك دێته‌ ئه‌رجه‌نتین هەرجاره‌ و ڕاهێنه‌ره‌یه‌ك خۆی فه‌رز ده‌كات، مامه‌ڵه‌ی هاوڕێكانی خراپه‌ و هه‌موو له‌ حاڵه‌تی تێستی تواناكانی خۆیه‌تی، له‌وه‌ تێناگه‌ن میسیان هه‌یه‌ ده‌بێت یارمه‌تی بده‌ن و ده‌ریبێنن له‌و جێگه‌یه‌ی گه‌مارۆ دراوه‌، ئایا ئه‌م عه‌قڵێته‌ تا ئێستا بوونی هه‌یه‌؟.

بێگومان نه‌خێر، نه‌ك نییه‌ تۆ ته‌ماشا بكه‌ كه‌سێك نادۆزیته‌وه‌ مایسترۆی تیپه‌كه‌ بێت بزانێت تۆپه‌كان چۆن ڕه‌وانه‌ ده‌كات، چ جای ئه‌وه‌ی بزانێت قورسایی و ڕۆڵی لیۆ چییه‌؟. بۆیه‌ ده‌بێت له‌وه‌ تێبگه‌ین میسی پێویستی به‌وه‌یه‌ له‌گه‌ڵ تیپێك یاریی بكات بزانێت ڕووبه‌ر چییه‌، هێشتنه‌وه‌ی تۆپ له‌ قاچه‌كاندا بۆ گرنگه‌، نه‌ك ته‌نیا له‌ غه‌می دروستكردنی هێرشی بێ‌ بنه‌مادا بن، وه‌ك ئه‌ وێنه‌یه‌ی پاره‌گوای میسی له‌ نیوه‌ یاریگادا ڕووبه‌رووی ته‌واوی تیپه‌كه‌ بۆته‌وه‌، باشه‌ خۆ مشاریشی پێ‌ بێت ناتوانێت هه‌موویان ببڕێت. له‌ كۆتایدا میسی ده‌ربێنن له‌ ئه‌رجه‌نتین كاره‌كان چاره‌سه‌ر نابێت، به‌ڵكو برینه‌كانی تانگۆ گه‌ورتر ده‌بن، ئه‌و ئێستا ڕابه‌ر و كاپتنی تیپه‌كه‌یه‌ و هه‌موو حسابی گه‌وره‌ی بۆ ده‌كه‌ن، ته‌واوی گرفته‌كانی ده‌ره‌وه‌ی تیپه‌كه‌ی چاره‌سه‌ر كردووه‌، له‌ڕووی ماددی، یان سه‌رچاوه‌ی مرۆیی گه‌وره‌ی تیپه‌كه‌یه‌ و ته‌واوی لاوه‌كان ده‌یانه‌وێت وه‌ك ئه‌و بن، ته‌نانه‌ت له‌ ئاستی جیهانیش، ئه‌مه‌ش واده‌كات بڵێن ئه‌وان ناتوانن به‌رشه‌لۆنه‌ ئاسا سوود له‌ به‌هره‌كانی لیۆ وه‌ربگرن و ده‌یان گرێی مێژوویان بۆ دروستكردووه‌، كه‌ گوایه‌ نازناوی نێوده‌وڵه‌تی نییه‌ و ئه‌مه‌ش ناچاری ده‌كات هه‌ڵه‌ی پێ‌ بكه‌ن.


ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی و خەندان لێی بەرپرسیار نییە


بابەتەکانی نوسەر

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP