ئەو راھێنەرەی شکستی لە یارییەک پێ باشترە لە شکستی تاکتیکی

- 19-04-2019 - 1361 جار خوێندراوەتەوە

 

پیپ گواردیۆلا، ئەو راھێنەرە مەزن و ناودارە ئیسپانیەی کە خاوەنی چەندین سەرکەووتن و ئەنجام و دەسکەوتی مەزنە وەک راھێنەر.

پیپ ئەو راھێنەرەیە توانیویەتی لە ھەژموونی کارکردنی وەک راھێنەر لەگەڵ ھەموو ئەو یانانەی کاری لەگەڵ کردوون خولی ناوخۆیی وڵاتەکەی بەرێتەوە، بەڵام ھەمیشە ئەو راھێنەرە ئیسپانیە بەوە تاوان باردەکرێ ھەمیشە دەیەوێ تاکتیک و بیرۆکەی تیکی تاکا بەسەر ھەموو ئەو یانانە پەیڕەو بکا کە راھێنەرەیەتی دەکات، وە بۆشی گرنگ نیە لە چ یانەێک و خولێکە . گواردیۆلا پێی وایە تاکتیکی ھێرشبردن بەشێکە لە بەرگری، گواردیۆلا پێی وایە ، گەر ھێرش ببەیت و گۆڵ زۆر تۆماربکەیت ، ئاسایە گۆڵێک یان دوانیشت لێبکرێ . دواین ڕەخنە لە گواردیۆلا و تاکتیکەکەی , لە کۆتا یاری مانچێستەر سیتی بوو لە خولی یانە پاڵەوانەکان ، کە راھێنەرە ئیسپانیەکە لەو پاڵەوانیەتیە خرایە دەرەوە ، کاتێک لە خولەکی ٦٠ ئەگوێرۆ گۆڵی سەرکەووتن و ماڵئاوای تۆتنھامی تۆمارکرد، گواردیۆلا زیاتر دەستی بە ھێرشبردن کرد نەک بەرگری، بە پێچەوانەوە کاتێک لە خولەکی ٧٣ یۆرێنتی گۆڵی چوارەمی تۆمارکرد . پۆچیتینۆ بەخێرایی لایانی بەرگری تیپەکەی تۆکمەتر کرد، رەخنەگرانی گواردیۆلا پێیان وایە ، کۆنترۆڵی تۆپ ، گرنگێکی ئەو تۆی نیە گەر گۆڵ لەدوواوە بیت ، بەڵام ھەموو وەڵامێکی گواردیۆلا بۆ رەخنەگرانی ئەوەیە، ئێمە لەسەر رێچکەی خۆمان بەردەوام دەبین. 

گواردیۆلا ئەوەندەی شەیدای جوان یاریکردن و پیاھەڵدەنە بەو تاکتیکەی کە پەیڕەوی دەکا ، لای گرنگ نیە لە ئاکامی شکست چی لەسەر دەنوسن و چی ئاراستەدەکرێ، ئەوەتا پیپ لە یەکەم گوتاری وەک راھێنەری بارسێلۆنا بۆ یاریزانەکانی دەڵێ، ئەوەی لە ئێوەی داوادەکەم ھەمیشە بردنەوە نیە، ئەوەی لە ئێوەی داوادەکەم نیشاندانی ئاستێکی بەرزە ، ھەرگیز نامەوێ لە دەرەوەی یاریگا گوێبیستی قسە و رەخنەی خەڵک بم، نامەوێ وەک تیپێکی ئاست نزم باس بکرێن و ھەڵسەنگێنرێن، کە ئەوە ھەمیشە خاڵی کێشە و دەمەقاڵێی بووە لەگەڵ ھەندێک لە یاریزانەکانی ، بە جۆرێک ھەموو یاریزانێک توانای خۆ گونجاندن و قبوڵکردنی تاکتیکەکەی گواردیۆلای نەبووە ، بۆیە یان خراوەتە سەر کورسی یەدەگ ، یاخوود فرۆشراوە ، دیارترین یاریزانیش یایا تۆرێی ناوەراستکاری پێشووی بارسێلۆنا بوو. بە جۆرێک پاش ماوەێکی دوور و درێژیش گواردیۆلا نەیتوانی ئەوە لەبیر بکات و لە مانچێستەر سیتیش ئەو یاریزانەی خستە لیستی یاریزانە پشتگوێ خراوەکان.


ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی و خەندان لێی بەرپرسیار نییە


Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP