بریکاری یاریزانان کێن؟

- 13-04-2019 - 963 جار خوێندراوەتەوە

لە  تۆپی پێ دا زۆرجار گوێبیستی دەستەواژەی بریکاری یاریزانان دەبین،کە کاروباری یاریزانان بەڕێوە دەبەن،بە شێوەیەکی گشتی بریکاری یاریزانان کەسانی شارەزاو پسپۆڕن لەبواری تۆپی پێ و دارایی و بازرگانی دا وە کەسانێکن کە شارەزاییەکی زۆر و توانایەکی زۆریان لە گفتوگۆکردن دا هەیە، زۆربەی کاتیش ئەو بریکارانە پارێزەرانن، کە دەتوانین بڵێین لە پشت هەر یاریزانێکی دیارو سەرکەوتوو بریکارێکی زیرەک و لێهاتوو هەیە،کە ئەم بریکارە سەرپەرشتی هەموو کارێکی یاریزانەکە دەکات و تەنانەت زۆرجار دێتە ناو کێشە تایبەتیەکانی یاریزانیش، چونکە ئەم بریکارە وەک باوکی یاریزان وایەو  هەر کەم کوڕییەک لەم یاریزانەدا کاریگەری خراپی لەسەر خواستی یانەکان دەبێت لەسەر ئەم یاریزانە.بە شێوەیەکی گشتی بریکاری یاریزانان بەشێوەیەکی بەرچاو لە  ساڵانی نەوەدەکان دا هاتنە نێو جیهانی وەرزش و تۆپی پێ وە، کە لەپێشتر دا زیاتر دایک و باوکی یاریزانەکان سەرپەرشتی کاروباری یاریزانەکانیان دەکرد،ئەوەش بەهۆی ئەوەی تۆپی پێ ئەوکات سادە بوو هێندە ئاڵۆز نەبوو، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا  دایکان و باوکان شارەزاییەکی ئەوتۆیان لە کاروباری بازرگانی تۆپی پێدا نەبوو،ئەوەش ببووە هۆی ئەوەی زۆربەی کات یاریزانەکان فێڵیان لێ بکرێت لەلایەن یانەکانیانەوە و موچەی کەمتریان پێ دەدرا وەک ئەوەی لە گرێبەستەکە دا هاتبوو یاخود پارەی گرێبەستەکەیان بە تەواوی پێ نە دەدرا،بەڵام دواتر بەهۆی ئاڵۆزی کاروبارەکانی تۆپی پێ و یاریزانان بریکاری کارەکانی یاریزانان پەیدابوون،وە ئەرکی ئەم بریکارانە ئەوەیە کە باشترین بۆند بۆ یاریزان ئەنجام بدەن،جا لە لایەنی ژیانی پیشەگەری بێت یان لایەنی بازرگانی و پارە پەیداکردن بێت چونکە هەرچەندە بڕی نرخی بۆندەکە زۆربێت ئەوانیش بڕێکی زیاتر پارەیان دەست دەکەوێت کە لە نێوان ٤٪ بۆ ۱۰٪ ی پارەی گرێبەستەکە بەدەست دێنن، وە مەرج نیە هەموو یاریزانێک بریکارێکی تایبەت بەخۆی هەبێت بەڵکو زۆرجار بریکارێک سەرپەرشتی کاروباری کۆمەڵێک یاریزان دەکات و هەندێ کات ئەو بریکارانە سەربە کۆمپانیاکان،هەندێ کاتیش سەربەخۆ کارەکانی خۆیان بەڕێوەدەبەن،وە سەبارەت بەوەی کە ئایا چۆن بۆندەکان ئەنجام دەدەن؟ زۆربەی کات کاتێک یانەیەک داوای یاریزانێک دەکات پەیوەندی بە بەڕێوبەری کارەکانی ئەو یاریزانەوە دەکات و ئەویش یاریزانەکە ئاگادار دەکاتەوە ئەگەر بە لایانەوە باش بوو ئەوا ڕەزامەندی دەردەبڕن و دواتر گفتوگۆکان دەست پێ دەکەن،بەڵام هەندێ کاتیش هەیە یاریزانەکە خۆی داوای یانەیەک دەکات و بە بەڕێوبەری کارەکانی ڕادەگەیەنێت کە گفتوگۆ لەگەڵ ئەو یانەیەدا بکات،تا گرێبەستی پێشکەش بکەن،یانیش هەندێ کات بریکارەکە خۆی پێشنیار بۆ یاریزانەکە دەکات کە پەیوەندی بە کام یانەوە بکات،واتە مەرج نیە هەمیشە یانەکان دەست پێشخەر بن بۆ کڕینی یاریزان،بەڵکو زۆرجاریش هەیە یاریزانەکە خۆی پێشنیاری یانەیەک بۆ بریکارەکەی دەکات و ئەویش پەیوەندی بە یانەکەوە دەکات و گرێبەستەکە مۆردەکەن.


ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی و خەندان لێی بەرپرسیار نییە


Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP