هەڵبژاردنى دەستەى کارگێڕى یانەکانى کوردستان و سەرنجێک

- 22-10-2017 - 4201 جار خوێندراوەتەوە

یوسف هەورامى

ئەوەى بینیمان لە ماوەى چەند ڕۆژى ڕابردودا سەبارەت بەهەڵبژاردنى سەرۆک و دەستەى کارگێڕى یانەکانى کوردستان لەزۆربەى یانەکان هەمان سەرۆک و ئەندامانى یانەکان مانەوەو هەروەکو ئەوەى هەڵبژاردن نەکرابێت وابوو.

بەهیچ پێوەرێکى یاسایى و وەرزشى و ئەخلاقى و ویژدان و ،،،، هتد ناکرێت ئەندامێک یان سەرۆکى یانەیەک ماوەى 15 – 20 ساڵ  لەیانەیەکدا بمێنێتەوە وەکو ئەم یانانەى کوردستان . بەڕاستى لەهیچ ووڵاتێکى دونیادا نیە ئەو هەموساڵە سەرۆکى یانە یان ئەندامى یانە لەپۆستێکدا بمێننەوە و کەسیش نەبێت بڵىِ تۆ شایەنى ئەو پۆستە نیت ؟!.

 

بۆنمونە لە یانەکانى ئەوروپاو ئەمەریکا سەرۆک و ئەندامى یانە تەنها بۆدووخول ئەتوانن خۆیان بپاڵێون کەدووخولەکە دەکاتە (8) ساڵ  ئیتر بەهیچ جۆرێک ناتوانێت خۆى بپاڵێوێت ئەگەر باشترین و زۆرترین ئەنجامیشى بەدەست هێنابێت ئەمە لە لایەک لەلایەکى ترەوە ئەبینین لەکاتى هەڵبژاردنەکاندا تەنها ئەو ئەندامانە ئەتوانن دەنگ بدەن کەلەماوەى ئەو چەند ساڵە لەبەشێک لەبەشەکانى یانەکە یاریزان بون کەسى تر مافى دەنگ دانى نیە ئەمەش کاریگەرى دەبێت لەکاتى بەڕێوەچونى هەڵبژاردنى یانەکاندا.

 

هەرئەو هۆکارەیە وایکردوە کەتەواوى یانەکانى کوردستان بەردەوام بەدەورى خۆیاندا دەخولێنەوە هیچ بەرەو پێشچونێک نابینین لەوەرزشى کوردستان  بەهەمو یاریەکانەوە هەرلەتۆپى پێ بیگرە تاگۆرە پان و مەیدان و تێنس و بالەو باسکەو ...هتد.

 

بۆیە پێویستە پەرلەمان و لیژنەى ئۆلۆمپى و بەڕێوەبەرایەتى وەرزش و لاوان بەزوترین کات کارێک بکەن بۆدەرکردنى یاسایەکى تایبەت بەهەڵبژاردنى یانەوەرزشیەکان بۆئەوەى لەوە زیاتر وەرزشى کوردستان بەرەو دواوە نەروات و کۆتایى بەقۆرخ کارى هەندێک لەو سەرۆک و ئەندام یانانەى کەنایانەوێت تامردن واز لەپۆستەکانیان بێنن.


ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی و خەندان لێی بەرپرسیار نییە


Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP