رۆژنامەنوسانى وەرزشى و میدیاى وەرزشى و سەرنجێک

- 18-06-2017 - 2618 جار خوێندراوەتەوە

یوسف هەورامى -

ئەوەى تێبینى دەکرێت لەسەرجەم کەناڵەراگەیاندنەکانەوە و بەتایبەت بەشى وەرزشى ئەوکەناڵانەورۆژنامەنوسانى وەرزشى بەبینراووبیستراووخوێندراوەوە ئەوەندەى گرنگى بەچالاکى وهەواڵ وراپۆرتە وەرزشیەکانى جیهان دەدرێت نیو ئەوەندە گرنگیان نەداوەبەچالاکیە وەرزشیەکانى شارو شارۆچکەکانى کوردستان.

ئەبینیت کەرۆژنامەنوسانى وەرزشى بێ لایەنانە مامەڵە لەگەڵ روداوو چالاکیە وەرزشیەکان ووەرزشکارانى کوردستان ناکەن هەررۆژنامەنوسێک وبەپێى بەرژەوەندى وشارچیەتى وتەنانەت حیزبایەتى کار بۆکەناڵێک یان گۆڤارێک یان رۆژنامەیەک دەکات کەبەراستى ئەمە لەگەڵ کارى رۆژنامەوانى وپیشەى رۆژنامە نوسیدا ناگونجێت وهیچ پیشکەوتنێک بەرەوشى وەرزشى لەکوردستان نابەخشێت بێجگە لەشێواندن وگەرانەوە بۆدواوە ؟!

بۆیەپێویستە لەسەر راگەیاندنەکان ورۆژنامەنوسانى وەرزشى گرنگى زیاتر بدەن بە هەواڵ وراپۆرت وکەم وکورتیەکانى وەرزشى کوردستان وژێرخانى وەرزشى وبەتایبەت بەیاریزانە تازەپیگەیشتوەکان ولاوانەکان سەرجەم یانەکان بەبێ جیاوازى وبەهەست کردن بەلێپرسینەوەلەخەمى بەرەو پیش چونى وەرزشیدا بن لەسەرجەم شارو شارۆچکەکانى کوردستان بۆنمونە یانە هەیەلەکوردستان تائیستا راپۆرتیک یان چاو پێکەوتنێک لەگەل یاریزانێک یان سەرۆک ودەستەى کارگیرى ئەویانەیە لەهیچ کەناڵێکى راگەیاندندا نەکراوە یان یاریزان هەیە هەموتەمەنى لەوەرزشدا تەواو دەکات کەس نایناسێت یان ئاژاوەو گێرەشێوێنى لەیاریگەیەکدا دروست ئەبێت هیچ رۆژنامەنوسێکى وەرزشى نیە بە ویژدان وبەبێ لایەنانە ئەوەى کەبینیویەتى بۆجەماوەرى وەرزشى رون بکاتەوە ئەمانەو بەسەدان نمونەى تر کەپێویستیان بەدەیان راپۆرت وبەدوادا چون هەیە بەڵام بەداخەوە کەس خۆى ناکات بەخاوەنى کەبەراستى ئەمە کارەساتە ؟!

لەهەمانکاتدا کەس لارى نیە لەخستنە روى بابەت وهەواڵە وەرزشى جیهانى وعەرەبیەکان بەڵام نەک بەو شێوەیەى ئیستا کەوەرزشى کوردستان پیشت گوێ بخەیت وگرنگیەکى ئەوتۆى پێنەدەیت ،  ئەمە لەلایەک لەلایەکى ترەوە ئەبینیت کەرۆژنامەنوسانى وەرزشى ئەوەندەى گرنگى بەیارى تۆپى پێ ئەدەن ئەتونم بڵێم بەتەواوى یاریەکانى ترى وەک گۆرەپان ومەیدان وتێنس وتۆپى سەبەتەو بالەو دەست و،،،هتد بەتەواوى پشت گوێ خستوە وەکو ئەوەى کەوەرزش تەنها تۆپى پێیە کەئەمەشیان کارەساتێکى ترە بۆبەرەو پیش نەچونى وەرزش لەکوردستاند


ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی و خەندان لێی بەرپرسیار نییە


Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP