ڕیاڵ مەدرید یان بەرشلۆنە دەبێتە پاڵەوانی لالیگای ئیسپانیا؟

- 29-04-2017 - 5939 جار خوێندراوەتەوە

بردنەوەی ئێڵ کلاسـیکۆ ڕکابەری نێوان " ڕیاڵ مەدرید  - بەرشلۆنە "ی گـەیـاندە لووتکە ، بەجۆرێک ئێستا ھەر دوو یانە ھاوخاڵن ، لەکاتێکدا شاھانەکان یاریەک کەمتریان ئەنجامداوە . دۆخی ھەر یانەیەکیان بەمجۆرەیە، ڕیاڵ مەدرید بەردەوامە لەخولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، کێبڕکێی لالیگا - بارسا لە جـامی شــا، کێبڕکێی لالیگا.

کـەوایە دەگەینەوە پرسیاری جەوھەری ئەویش ئەوەیــە .....

ڕیاڵ مەدرید یان بارسا دەبێتە پاڵەوانی لا لـیگا؟

لەئێستا بەھۆی نزیک بوونەوە لەکۆتایی وەرز تێگڕای یانەکان لەھەر یاریەکدا جەنگی مان و نەمان دەکەن ھەر یەکەیان بەستراتیجێتیەک یانەکانی خوارەوەی ڕیزبەندی لەپێناو مانەوەدا ! یانەکانی پێشەوە بەئامانجی بوون بەپاڵەوان یاخوود وەرگرتنی پلیتێکی بۆنە دەرکییەکان ، لەم سۆنگەیەوە ھەموو ئەگەر تەواو کراوە دەبێت بۆ سەرجەم یانەکان بەگشتی ، ڕیاڵ - بارسا زۆر بەتایبەت .

گرنگترین ھۆکارەکانی بوون بەپاڵەوان ، ڕێگریەکان بەردەم بوون بەپاڵەوانی " ڕیاڵ مەدرید " چــــین .... ؟

یەکـەم ; ئەولەویەتی یەکەمی ڕیاڵ لەم وەرزدا بریتیە لەبەدەستھێنانی لا لیگا سەرەتای وەرز ڕیاڵ مەدرید بەئاشـکرا باسی لەوەکرد ئامانجی یەکەمان لا لیگایە چوونکە ساڵانێکی زۆرە دورن لەنازناوە ، کەوایە ڕیاڵ مەدرید بەھەر نرخێک بێت ھەوڵی بەدەستھێنانی دەکەن ! کێشەی بەردەم ڕیاڵ مەدرید یان لاوازبوونی ئەم ھەوڵە یانە پاڵەوانەکانە ! چوون تا ئێستا مەدرید کێبڕکێی پاڵەوانێتی ناوبراو دەکات ئەمەش پێویستی زۆر بەخەرجکردنی ووزەی زیاترە بەمەش چەنسی توانای چەستەی و پێکانەکان زۆر زیاتر دەکات دەرئەنجام چەند چوار گۆشە ڕیاڵ مەدرید دەھێنتەوە لە بوون بەپاڵەوان .

پـاشـماوەی یاریـەکان .....

ڕیاڵ مەدرید ژمارەیەک زۆر بەھێزی ماوە بەگشتی ، سـیفیلیا - فالێنسیا - مەلەگــا بەتایبەت ، ئەمەش ھۆکارێکە بۆ لاوازی بوونی بوون بەپاڵەوان لەکاتێکدا ھەریەک لە یانەکانی " سـیفیلیا ، فالێنسیا " دەجەنگن لەپێناو بڕینی بلیتێکی ئەوروپا بۆ بۆنە دەرەکیەکان .

پێکھاتەی ڕیاڵ مەدرید .....
لەئێستادا ڕیاڵ مەدرید دوو پێکھاتەی زۆر بەھێزی پێیە ، لەکاتێکدا یاریزانە یەدەکەکان ھاوئاستی یاریزانە بنەڕەکانن ، خاڵێک جێگای سەرنجە یاریزانە یەدەکەکان بەتایبەت " ئەنسینسۆ - ئیسکۆ - فاکێز - کۆفاسیج " کێبڕکێی ڕاستەقینە دەکەن بۆ خۆ سەلماندن بۆ بوون بەیاریزانی بنەڕەت

تێبینی : چەند خاڵێک لەخوودی ڕیاڵ و زێدان دیارە وەک خاڵی لاواز بەدیار دەکەوێت وەک تاک پلانی ڕاھێنەر لەکاتێکدا پێویستە لەم دەمەدا راھێنەر بیر لەپلانی بی بکاتەوە ، کێشەی نێوان یاریزانە بنەرەتەکان و سەرەکیەکان  وەک " بنزیمە - مۆڕاتا " پشت بەستن بەتواناکانی خوودی ڕۆناڵدۆ یان تێگڕای یاریزانەکان ئەمەش دوو بەرداشــن دۆخی ڕیاڵ ڕەوەو نا ھاوسەنگی دەبات .

نەبوونی حەزی زۆر گۆڵ تۆمارکردن :
کێشە ھەرە گەورەی ڕیاڵ مەدرید بەدرێژای ئەم چەند ساڵە ئەوەیە پاش تۆماکردنی گۆڵی یەکەم ھیچ حەزێکی نامێنێت بۆ گۆڵی دووھەم ، کلاسـیکۆ باشترین بەڵگەیە ، لەم کۆتا ھەفتانە پێویستە سوود لەھەرچی دەرفەت ھەیە وەریبگرێت بۆ سەر چەندین گۆڵ تۆمار بکات

گرنگترین ھۆکارەکانی بوون بەپاڵەوان ، ڕێگریەکان بەردەم بوون بەپاڵەوانی " بــارسا " چــــین .... ؟

پووکـانەووەی توانای یانەی بارسا 
بارسا جیا لە میسی ڕووی لەپووکانەووەی جدی دەکات چوونکە لەئێستادا توانای یاریزانەکانی سنودارن بەتایبەت ھەریەک لە ; ئینێستا ، ڕاکیتیج ، پیکێ .... نەبوونی جێگرەوەی ئەم یاریزانانە ئەم ھۆکارێکی بنەڕەتە لەنەبوونی بە پاڵەوان .

وازھێنانی ئەنریکی ...

وازھێنانی ناوبراو دوو لایەنەیە چوونکە کۆتایی وەرز دەستبەرداری پۆستەکەی دەبێت ئەمەش خاڵێکە ناوبراو تەواو دەســتکراوە دەکات لەووەی چی بوێت بیکات ئیدارەش نابێتە ڕێگر لەوەی لەفکرەیدایە ، خاڵی لاوازی ئەم وازھێنانە بریتیە لەوەی دوای وازھێنانی نابراو ھیچ نییە لەدەستی بدات ئەمەش ئەو حەزەی ناھێلێت لەنێو ماڵی بارسا بۆ بوون بەپاڵەوان

تەرکــیز خـستنە سەر لا لیگا و بەس ...
بارسا ئێستا تێگڕای سەرنجەکانی لە لا لیگا کۆ کردۆتەوە ئەمەش خاڵی ھەرە بەھێزە بۆ بوون بەپاڵەوان چوون یاریزانەکان زیاتر پشو وەردەگرن توانای چەستەیان بەھێزتر دەمێنێتەوە ، کەمتر دووچار پێکان بێت بە بەراورد بە ڕیاڵ مەدرید 

لاوازی پێکھاتەی بارسا
لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوو پێکھاتەی بارسا ھەژار نەبوو لە یاریزان تیمی بارسا لە ئێستادا ئەوەی ھەیەتی بەشداری دەکات لەنێو یاریگا بۆیە دووچاری پێکانی ھەر یاریزانێک گورزێکی کوشندە دەبێت بۆ بارسا دوور کەوتنەووە لە نازناوی لا لیگا ، خاڵێکی تر نەگونجاندنی کۆالێتی یاریزانەکانی ترە لەگەڵ سیستەمی یاریکردنی بارسا ئەمەش ڕێگریەکی ترە لەبەردەم بوون بە پاڵەوانی ئیسپانیا

سوپڕایز - ھەڵەی ناوبژیوان - ڕووداوگەلی چاوەڕواننەکرا .....
ئەم سێ ڕەگەزەش قسە تەواو جیاوازیان ھەیە گرنگترین ڕۆڵ دەبینن لە بوون پاڵەوانی ھەر یانەیەکیان ، ئەم وەرزەی لا لیگا جمەیان دێت لەو سێ چەمکە بۆیە بەھیچ جۆرێک نابێت خوێندنەووەیان بۆ نەکرێت بۆ نموونە زۆرجاران یانەیەک کە تێگڕا حسابی شکستی بۆ دەکەن بەڵام دواتر سەرکەوتن دەنوسێتەوە .

 

 


ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی و خەندان لێی بەرپرسیار نییە


Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP