هاندەرانی كوردستان و كلاسیكۆ

- 25-04-2017 - 1817 جار خوێندراوەتەوە

ئەوەی جێگای سەرسورمانەو لەهەمانكاتدا جێگای سەرنجە شەرو ئاژاوەی بەردەوامی هاندەرانی هەردوویانەی بەرشەلۆنەو ریاڵ مەدریدە لەسەرجەم شارو شارۆچكەكانی كوردستان  , چ پێش یاریەكە یان دوای یاریەكە  بۆیە پێویستە لەسەر هاندەرانی هەردوویانە بەگیانێكی وەرزشی و دورلەتوندو تیژی لەو شێوازە ناشارستانیانە دوربكەونەوە كەبەراستی هیچ مانایاكی نیە لەكاتی بینینی ئەو یاریانەو لەناو كۆڵان و سەرشەقام و گەرەكەكان لەناو گازینۆو ,,, هتد تەقە كردن و شەرە دەبەو فسەی ناشیرین كەبەهەمو شێوەیەك لەگەڵ وەرزش یەكناگرێتەوە  بەتایبەتی تەقەكردن لەدوای تەواو بونی یاریەكان كەبوەتە دیاردەو دیمەنێكی تەواوی ناشیرین بەكۆمەڵگەی كوردەواری بەخشیوە كەبەدەیان حاڵەتی گیان لەدەستدان وبرینداری لێكەوتوەتەوە ؟!

ئەمەلەكاتێكدایە كەهەمو لایەك باش دەزانێت كەیاری تۆپی پێ‌ بردنەوەو دۆرانە كەیاریەكە تەواو بو ئەنجامەكەی بەهەر شێوەیەك بێت كۆتاییەو قابیلی گۆران نیە 
ئەگەر بێتو یاری نێوان یۆڤانتوس و بەرشەلۆنە لەیاریگای نۆكامب بەنمونە بهێنینەوە دوای تەواوبونی یاریەكە یەكسان بون و بەو ئەنجامەش یانەی بەرشەلۆنە ماڵئاوایی لە خولی یانە پاڵەوانەكان كردو هاندەرانی یانەكە زیاتر لە 80000كەس دەبون بەبێ‌ هیچ توندو تیژی و ئاژاوەیەك تاكۆتایی یاریەكە هانی یانەكەیان داو بەخۆشحاڵیەوە یاریگایان بەجێ‌هێشت و بەڵام بەداخەوە لەشارو شارۆچكەكانی كوردستان  ئەو حاڵەتە ناشارستانیانە دەبینین كەجێگای نیگەرانی هەمولایەكە بەو هیوایەی هەمولایەك بەهەست كردن بەلێپرسینەوەو دور لەتوندو تیژی كۆتایی بەو دیاردە ناشارستانیانە بێنین


ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی و خەندان لێی بەرپرسیار نییە


Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP