هه‌ڵه‌كانی زێدان له‌ یاریی كلاسیكۆدا

- 24-04-2017 - 7448 جار خوێندراوەتەوە

شه‌وی پێشوو یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید به‌ به‌رچاوی ملیارێك مرۆڤ له‌ یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی كلاسیكۆی ئیسپانیا، به‌ ئه‌نجامی (3به‌2) یارییه‌كه‌ی دۆڕاند. دیاره‌ كه‌وتنی هه‌ریانه‌یه‌ك پاش یارییه‌كه‌ چه‌ندین لێكدانه‌وه‌ی جیاوازی بۆ ده‌كرێت، به‌ تایبه‌تی یاریی هه‌ردوو یانه‌ به‌رشه‌لۆنه‌ و ڕیاڵ مه‌درید، له‌ هه‌مووان زیاتر قسه‌ هه‌ڵده‌گرێت. ڕاهێنه‌ری یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید (زینه‌دین زێدان) چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌كی به‌رچاوی ئه‌نجامدا، له‌وانه‌ یاریی پێكردنی (گاریس بێڵ)ـی وێڵزی، كه‌ دوای پێكانه‌كه‌ی ڕاسته‌وخۆ له‌ به‌ هێزترین یاریدا به‌شداری پێكرد، هه‌رچه‌نده‌ دواتر به‌هۆی پێكانه‌وه‌ یاریگای جێهێشت، به‌ڵام ده‌ڵێن یاریزانه‌كه‌ خۆی داوایكردووه‌ به‌شداری بكات.

یاریی پێكردنی هه‌رسێ‌ یاریزان (بێڵ و بنزیما و ڕۆناڵدۆ) كه‌ هه‌رسێكیان له‌م وه‌رزه‌دا تووشی دابه‌زینی ئاست و دووركه‌وتوونه‌وه‌بوون، له‌ كه‌شی گۆڵكردن و یارمه‌تینه‌دانی یه‌كتری، كه‌چی (زێدان) هه‌میشه‌ سووره‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و سیانه‌ پێكه‌وه‌ به‌شداری پێبكات، له‌ یارییه‌ قورسه‌كاندا. له‌ به‌رامبه‌ردا هه‌موو ده‌ڵێن: ده‌بوو (زێدان) به‌ پلانی (4،4،2) یاریی بكردایه‌، یاخود له‌ سه‌ره‌تاوه‌ به‌شداری به‌ هه‌ردوو یاریزان (ئیسكۆ و ئه‌سینسۆ) بكردایه‌، كه‌ دواتر شوێنی یاریی (ڕۆناڵدۆ) قوڵایی به‌رگری دژ ده‌بوو، یان زیاتر ده‌یتوانی سوود له‌ بارودۆخی یارییه‌كه‌ وه‌ربگرێت، به‌ڵام زێدان هه‌میشه‌ به‌ ئینكاری ده‌یه‌وێت ڕێسای یاریكردنی دیكه‌ له‌سه‌ر یاریزانه‌كانی جێبه‌جێ‌ بكات، به‌ڵام ئه‌م به‌رده‌وامیه‌ی هاوسه‌نگی یاریی یانه‌كه‌ی تێكداوه‌، یان ده‌رفه‌تی بۆ یاریزانه‌كانی دیكه‌ نه‌هێشتۆته‌وه‌.

له‌ یارییه‌كه‌دا یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید سه‌رچاوه‌ی دروستكردنی یاریی و گوشار و چاودێریكردنی تۆپه‌كانیان نه‌بوو، ئه‌وه‌ی ته‌نیا له‌ ماوه‌ی (90) خوله‌ك گوشاری ده‌كرد (مارسیلۆ)بوو، ئه‌ویش زۆركات به‌هۆی هیلاكبوون تووند یاریی ده‌كرد و ته‌ركیزی له‌ كۆتاییه‌كاندا كه‌مبووه‌وه‌، له‌ كاتێكدا یانه‌ی مه‌له‌كی ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسانكرده‌وه‌ (زێدان) هه‌وڵینه‌دا ئه‌نجامه‌كه‌ وه‌كو خۆی بهێڵێته‌وه‌، به‌ڵكو كاتێك (میسی) گۆڵی سێیه‌می تۆماركرد، شه‌ش یاریزانی ڕیاڵ مه‌درید له‌ نیوه‌ یاریگای یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌دا بوون، هه‌روه‌ها به‌هۆی كارته‌ زه‌رده‌كه‌ی و یارمه‌تینه‌دانی، یاخود نه‌بوونی (كرۆس و مۆدریج)، یان دروستبوونی بۆشایه‌كی زۆر له‌ نزیك قه‌وسی گۆڵ، ڕووبه‌رێكی زۆری بۆ (لیۆ میسی) كردبۆوه‌، كه‌ به‌بێ‌ گرفت هه‌موو ده‌رفه‌ته‌كانی ده‌گۆڕی بۆ گۆڵكردن و گه‌یاندنی یارمه‌تی به‌ هاوڕێكانی.

 


ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی و خەندان لێی بەرپرسیار نییە


Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP