فوتساڵی كچانی هەڵەبجەو سەرنجێك

- 19-04-2017 - 2373 جار خوێندراوەتەوە

 

دوای ئەوەی تیپی فوتساڵی كچانی پەروەردەی هەڵەبجە بەشداری لە پاڵەوانیەتی فوتساڵی پەروەردەكانی هەرێمی لەشاری دهۆك كردو ئاستێكی بەرزیان نیشاندا وتوانیان لەپەروەردەكانی گەرمیان و ئاكرێ‌ و سلێمانی ببەنەو بگەنە یاری كۆتایی خولەكەو پلەی دووەمیان  بەدەست هێنا  كەجێگای دەست خۆشیەو هیوای سەركەوتنی زیاتریان بۆدەخوازین بەمەش سەلماندیان كەهەڵەبجە زیندوەو مەڵبەندی وەرزش و پێگەیاندنی یاریزانانە و بەو ئاستەبەرزەی یاریزانەكان لەتەواوی یاریەكاندا نیشانیاندا بوە جێگای رەزامەندی تەواوی ئامادەبوانی پاڵەوانیەتیەكە .


ئەمە لەكاتێكدا بو كە پێش خولەكەچەندین كەم وكورتیان هەبو چ لە روی راهێنان و یاریگاو نەبونی كەمپی مەشق و ڕاهێنان و نەبونی یاری دۆستانەو ,,, هتد 
بۆیە پێویستە لەسەر لایەنە پەیوەندیدارەكان و یەكێتی تۆپی پێی كوردستان و وەزارەتی رۆشنبیری ولاوان و پارێزگاری هەڵەبجەو  چالاكی وەرزش ودیدەوانی هەڵەبجەوهاندەران پاڵپشتی ئەو یاریزانانە بكەن لەدابین كردنی سەرجەم پێداویستیەكانیان  بەدڵنیاییەوە ئەگەر بێتو گرنگی زیاتر بدرێت بەو یاریزانانە ئەتوانرێت باشترین یانەی فوتساڵی كچانیان لێدروست بكرێت لەهەمانكاتدا هەڵبژاردەی عیراق و كوردستانیش سودیان لێ ئەبینن .


بۆیە پێویستە یانەی وەرزشی هەڵەبجە پشتگیری تەواو لەو یاریزانانە بكات و بەردەوام بێت لەپاڵپشتی كردنیان بەدابین كردنی سەرجەم پێداویستیەكانیان ..لەهەمانكاتدا پێویستە لەسەر بەرێوەبەرایەتی چالاكی وەرزش و دیدەوانی كەبەردەوام خول بەسەرجەم قوتابخانەكان بكاتەوەو كەبەدەیان بەهرەمەندی وەرزشیان تێدایە ئەگەر بێتو بەشێوەیەكی ئەكادیمیانە فێر بكرێن و پەرەبەتواناكانیان بدرێت بەدڵنیاییەوە نەك لەفوتساڵ بەلكو لەسەرجەم یاریەوەرزشیەكانی تری وەك تۆپی بالەو باسكەو تۆپی دەست و گۆرەپان ومەیدان و ,,,هتد ئەتوانرێت باشترین یاریزانی ئاست بەرز یان لێ‌ بەرهەم بهێنرێت.


ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی و خەندان لێی بەرپرسیار نییە


Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP