بۆچی یانە ئینگلیزیەكان لەخولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا شكستیان هێناوە

- 15-04-2017 - 3922 جار خوێندراوەتەوە


لەم وەرزەی خولی یانە پالەوانەكانی ئەوروپا یانەی لیستەر سیتی تاكە یانەی ئینگلتەرایە كەتوانی سەركەوێت بۆ قۆناغی هەشتی پاڵەوانیەتیەكە ,,ئەمەش وایكردوە كەیانە ئینگلیزیەكان بیر لەوەبكەنەوە كە هۆكاری چونە دەرەوەیان لەم پاڵەوانیەتیە چیە بەتایبەت لەم چەند ساڵەی ڕابردوودا .


پێش هموو شتێك ئەبێت ئەوە بەبیر بهێنینەوە كەیانەی لیسەر سیتی پاڵەوانی خولی ساڵی رابردوی ئینگلیزی بوە ئەبێت هۆكاری چی بێت ئەمساڵ نەتوانێت ركابەری یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بكات .


ئەمە لەكاتێكدابو كەیانەی مانجسەر ستی بەهێنانی راهێنەر پیپ گواردیۆلا  ویستیان یانەكەیان بتوانێت وەكو یانەی بەرشەلۆنە ركابەری یانەكانی ئەوروپا بكات بۆبەدەست هێنانی جامەكە كەهەرچەندە جیاوازیەكی زۆر هەیە لەنێوان بەرشەلۆنەو مانجستەر سیتی لەروی هێرش بردن و یاری كردنەوە كاتێك كەیانەی بەشەلۆنە لەوەرزی ئەمساڵدا توانی بردنەوەیەكی مێژویی لەپاڵەوانیەتیەكەدا تۆمار بكات بە شەش گۆل  بەرامبەر بەیەك گۆڵ كاتێك كەبەچوار گۆڵی بێ‌ بەرامبەر لەیاری رۆیشتندا بەرامبەر یانەی پاریس سانجیرمان توشی دۆڕان بو ئەمە لەكاتێكدایە كەیانەی مانجستەر سیتی بەرامبەر بەیانەی مۆناكۆی فەرەنسی بەدرێژایی یەك كاتژمێری یاری نێوانیان نەیتوانی تەنها تۆپێكیش ئاراستەی گۆڵی یانەی مۆناكۆ بكات .


یانەی مانجستەر سیتی ساڵی رابردو باشتر بو كاتێك كە پلیگرینی راهێنەریان بو  بەشێوەیەكی گشتی ئەنجامی یانە ئینگلیزیەكان بەشێوەیەكی بەرچاو لەخولڵسی ی یانەپاڵەوانەكان زۆر لاوازە لە ماوەی پێنج ساڵی رابردوی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا ئەو یانانەی كە گەیشتونەتە قۆناغی هەشتی پاڵەوانیەتیەكە لەكۆی ((40 )) یانە ((15)) یان  بۆیانە ئیسپانیەكان بەرامبەر بە((9)) یان بۆیانەئەڵمانیەكان كە تەنها چوار جار بۆیانەئیسپانیەكان تەنانەت یانەفەرەنسیەكان لەیانە ئینگلیزیەكان باشترن كەشەش جار گەیشتونەتە قۆنافی هەشت  ئەمەلەكاتێكدایە پێش دەساڵ لەمەو بەر یاری كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكان لەنێوان هەردوو یانەی ئینگلیزی مانجستەر یونایتدوچێڵسی بوو گە جێگای سەرسورمانە ئەو دوویانەیە لەوەرزی ئەمساڵدا نەیانتوانی بگەنە قۆناغی كۆمەڵەكانەو كەزۆرترین بەشداریان هەیە و بەرزترین ئاستیان لە پاڵەوانیەتیەكەدا هەبوە بەڵام ئەنجامی یانەكانی تری ئینگلیزی جێگەی نیگەرانیە ی رابردەوانیەتیەكە نەگەیشتنی بەقۆناغی شانزە لەچەند ساڵی رابردو بەتایبەت لەمساڵدا بەدۆراندنی بەئەنجامی 10 گۆڵ بەرامبەر بەدووگۆڵ لەهەردویاری رۆیشتن وهاتنی پاڵەوانیەتیەكەدا بەرامبەر یانەی بایرن میونخ ئەمەش جیاوازیەكی زۆر هەبو لەنێوان ئاستی هەردوویانەدا یەكێكی ترلەوهۆكارانەی ئەنجامە خراپەكانی یانە ئینگلیزیەكان خۆماندوكردنی یاریزانەكانە لە خولی ووڵاتەكەو جامی رابیتەی ئینگلیزی و یەكینی ئینگلتەرا كەكاتی پشودانیان زۆر كەمە ئەمە لەكاتیكدایە جیاواز لەهەمو پیشبینیەكان سەركەوتنی یانەی لیستەر ستی بۆقۆناغی هەشتی  پالەوانیەتیەكە دوای ئەوەی توانی سەركەوێت بەسەریانەی ئیشبیلیەی ئیسپانی .


ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی و خەندان لێی بەرپرسیار نییە


Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP