زیدان چی دەکات؟

- 12-02-2017 - 13104 جار خوێندراوەتەوە

هه‌وراز كاوه‌


بارودۆخی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید، بارگاویه‌، نه‌ سه‌رۆك و نه‌ ڕاهێنه‌ر و نه‌ پزیشكه‌كان، ناتوانن هه‌واڵی كه‌شی یانه‌كه‌ بۆ هانده‌ران و میدیاكان ڕوون بكه‌نه‌وه‌، یان بتوانن به‌ته‌واوی ژینگه‌ی تیپه‌كه‌ به‌یان بكه‌ن گه‌یشتۆته‌ كوێ و هێزی كۆتایی خۆیان نیشانبده‌ن.

 

كه‌س هێنده‌ی زێدان، له‌ ئێستای تیپه‌كه‌دا كه‌نار گیر و ڕاڕانیه‌، چونكه‌ ئه‌و بۆته‌ قوربانی پێكانه‌ له‌سه‌ر یه‌كه‌كانی یاریزانه‌ باش و سه‌ره‌كییه‌كان، بۆیه‌ تا ئێستا هه‌ر له‌ كه‌شی ئه‌وه‌دا ده‌ژی چۆن پێكهاته‌ی كۆتایی بۆ وه‌رزێك، یان قۆناغێك دیاری بكات، به‌ڵام ئاڵۆسكان و كه‌وتنی به‌شێك له‌ ئه‌ستێره‌كانی، پرۆژه‌ درێژخایه‌نه‌كه‌ی ئه‌ویان خه‌و زڕ كردووه‌.


زیزۆ، ده‌توانێت له‌ساتی نه‌بوونی كرۆز و مۆدریچ، سوود له‌و یاریزانانه‌ ببینێت، كه‌ له‌ قوڵایی ناوه‌ڕاستی یاریگا ده‌توانن بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ بمێننه‌وه‌، وه‌كو ئه‌وه‌ی كۆڤاسیچ و ئیسكۆ و كاسیمیرۆ، ده‌توانن ڕۆڵی دوو سه‌ره‌ له‌ به‌رگری و پێكه‌وه‌ به‌ستنی هێڵی پێشه‌وه‌ ببینن، له‌كاتێكدا كه‌س هێنده‌ی كۆڤاسیچ ناتوانێت به‌ ڕیتمی تۆنی كرۆز یاریی بكات، ئه‌وه‌ جگه‌ له‌وه‌ی ئیسكۆ، وابه‌سته‌گییه‌كی باشی به‌ به‌ستنه‌وه‌ی هێرشه‌وه‌ هه‌یه‌، ئه‌وه‌ش واده‌كات زێدان به‌ چوار ناوه‌ڕاستكار و دوو هێرشبه‌ر یاریی بكات، كه‌ باشترین بژارده‌ی ئه‌م قۆناغه‌یه‌تی.

 

ئێستا ڕیاڵ مه‌درید، وه‌كو فڕۆكه‌یه‌ك هه‌موو باڵه‌كانی تێكشكاوه‌، بۆیه‌ پێویستی به‌وه‌یه‌ كه‌متر بفڕێت، به‌ڵكو ده‌بێت زیاتر له‌ پانتایی وه‌ڕاستی یاریگا سوود وه‌ربگرێت، ئه‌ویش به‌ بوونی كاسیمیرۆ و كۆڤاسیچ و ئیسكۆ و ئه‌سینسۆ، به‌ یاریكردنی بنزیما و ڕۆناڵدۆ، یان مۆراتا، وه‌كو جێگره‌وه‌.

 

بژارده‌یه‌كی دیكه‌ی زێدان، یاریكردنی لۆكاس فازكوێزه‌، وه‌كو ناوه‌ڕاستی یارمه‌تی له‌ لای ڕاست، هه‌روه‌ها سوود وه‌رگرتن له‌ به‌رگری لای چه‌پی هه‌ردوو یاریزان ئیسكۆ و ئه‌سینسیۆ، ئه‌وه‌ جگه‌ له‌وه‌ ناوه‌ڕاست به‌بوونی هه‌ردوو یاریزان كاسیمیرۆ و كۆڤاسیچ، ده‌توانن كۆمه‌كی هه‌مووان له‌ ڕووبه‌ری یاریگاكه‌دا بكه‌ن.

 

كێشه‌ی سه‌ره‌كی زیزۆ پارسه‌نگی یاریی تیپه‌كه‌یه‌، كه‌ به‌هۆی نه‌بوونی یاریزانه‌ سه‌ره‌كییه‌كان گرفتی زۆریان دروستكردووه‌، هه‌رچه‌نده‌ پێشكه‌وتنی ناوه‌ندكاره‌كان دڵخۆشیكردووه‌، به‌ڵام به‌هۆی كه‌مده‌رچوونی به‌رده‌مكاره‌كان و نه‌هێشتنه‌وه‌ی تۆپ لای خۆیان و چنگ نه‌خستنی ڕووبه‌ری یاریگا، به‌ به‌شێك له‌دوا كه‌وتنی ئه‌نجامی تیپه‌كه‌ی ده‌زانێت، به‌ڵام یاریی ئه‌مجاره‌ی به‌رامبه‌ر به‌ ئۆساسۆنا، ئاسانكاری بۆ تیپه‌كه‌ تێدایه‌، له‌ كاتێكدا گرفتی بنه‌ڕه‌تی ئه‌وان هه‌ره‌سی به‌رگری و هه‌ڵه‌ی كوشنده‌ی به‌رده‌وامه‌ له‌ به‌رگری.

 


ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی و خەندان لێی بەرپرسیار نییە


Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP