له‌به‌ر ئه‌م خاڵه‌ فرانس فوتبۆڵ، له‌ فیفا جیابۆیه‌وه‌

- 15-12-2016 - 7421 جار خوێندراوەتەوە


هه‌وراز كاوه‌


دوای پێنج ساڵ یه‌كێتی تۆپی پێی جیهانی و گۆڤاری فڕانس فوتبۆڵی فه‌ڕه‌نسی له‌ به‌خشینی تۆپی ئاڵتونی به‌ باشترین یاریزانی جیهان جیابوونه‌وه‌. دیاره‌ لێكترازانی ئه‌و دووانه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ (فیفا) جه‌ختی له‌وه‌ ده‌كرده‌وه‌ ڕۆژنامه‌نووسان ده‌نگ به‌ باشترین یاریزانی جیهان نه‌ده‌ن، بۆیه‌ ستافی گۆڤاره‌ فه‌ڕه‌نسییه‌كه‌، ئه‌وه‌یان ڕه‌تكرده‌وه‌، به‌ڵكو دووپاتیان كرده‌وه‌ ده‌نگدانی ڕۆژنامه‌نووسان بۆ ئه‌وان ئه‌وله‌وێتی یه‌كه‌مه‌.

 

له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان به‌بێ‌ دوو دڵی و نزیكی له‌ یاریزانان و كێشه‌ی یانه‌كان و ڕاهێنه‌ران ده‌نگده‌ده‌ن، هه‌روه‌ها ئه‌وان هیچ ستارێك هاوڕێیان نیه‌ و نابنه‌ به‌شێك له‌ كێشه‌ی ژووی جلوگۆڕینی یانه‌ و تیپه‌كان، یان به‌بێ‌ هه‌ستی خۆشه‌ویستی كاره‌كه‌یان ئه‌نجامده‌ده‌ن، یاخود هه‌ر نه‌بێت ڕووزه‌ری لای هیچ ستار و ڕاهێنه‌رێك نابن.

 

به‌ پێچه‌وانه‌ی ئه‌وانه‌ی دیكه‌، كه‌ له‌سه‌ر هه‌ستی سۆز و نزیكی له‌ یاریزانان و وڵات چێتی ده‌نگی خۆیان ده‌به‌خشن، كه‌ دواتر ئه‌وه‌ی ده‌بێته‌ خاوه‌نی تۆپه‌ ئاڵتوونیه‌كه‌ زۆر كات له‌سه‌ر هه‌ستی خۆشه‌ویستی تۆپه‌كه‌ ده‌باته‌وه‌، نه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ یاریگاكان هه‌وڵی بۆداوه‌.

 

 


ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی و خەندان لێی بەرپرسیار نییە


Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP