چاو ، چـاوەڕێی کـلاسـیکۆیــە ... !

- 29-11-2016 - 4048 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت- بەرهەم جەلال

 

بـریار وایـە ھەفتەی داھاتوو تێگڕای زەوی لە کلاسیکۆدا خۆیان کـۆ بکـەنەوە ، دەست دەخرێتە سەر دڵ ، چاوەکـان چاوەڕێن ، بیر و ئـەندێشـە ئاوێتەی لاکـێشەکەی " کـامپ نـۆ "دەبێت ، ڕاستەیەکــی بـەڵگە نەویستە لەچارەکـە سەدەی نوێدا ، ھیچ ڕووداوێکی وەرزشی نییە لەسەر گۆی زەوی وێنای " ئێڵ کـلاسیکۆ " جم و جـۆڵ بخاتە نێو ڕەگـەزی وەرزش ، گفتو گۆکان چـڕتر بـکاتەووە ، ئەوەی زیاتر یاریەکـە جوودا دەکـاتەووە ، تام بۆی بێ دەبەخشێت ، لەخانەی نـا ئـاسایی دەر دەکات ، گـرەوکـردنی گەورەکـانە ، خۆسەپاندنە ، جەنگی ژمارە و داتاکـانە ، چاوەکان بەر چاو دەکەوێت ، ڕوەکـان یەکــدی دەبینن ! شەرە لـەپـێناو سەرکەوتندا ، یاری " ئێڵ کـلاسیکۆ " لەمێژووە بڵێسەی بەتینە بەو پێیەی دوو باشترین یـانـە لە ڕووی کـلتور ، ھاندەر ، ستایل ، ناسنامە ، بـازرگـانی ، گەشخەیەتی ، قـوتابخانـە ، ناوەنـدێک بۆ باشترینەکان .... بەکـتردا ئـەکێش ، کـێ باش بێت دەبـاتەووە ! مێژوو تۆمار دەکات ! خۆی دەنوسێتەووە ! پێدەکەنێت ! ڕێــزدار دەبێت ! خانەدان دەبێت ! دەبێتە بـاسی باسـەکـان ! بـازاری گـەرمـتر دەبێت ! چوونکە یاری " ئێڵ کـلاسیکۆی " بـردۆتـەووە .... ! " کـلاسـیکۆ " زیاد لە پێویست گەورە بـگرێت ، پێیدا ھەڵبگوترێت ! ھـەڵەیە ؟ سـروشتی لەدەسـت دەدات ، بـتەوێت بچووکی بکەیتەووە ھەڵەیەکـی گەورەترە ! سـادەبوونی " کلاسـیکۆ " لات جوودا نەبێت لەگەڵ ھەر ڕووبەڕووبونەوەیەکی دیدا ، ژیــریت جێگای گوومان دەبێت ! ھەر کەسێک بیت لەھەر بوارێکدا بیت .

 

لەئەلف و پێی تۆپی پێدا شتێک نییە ناوی گەورەکردن بێت بـەڵکوو قورسای ھەیە ، لۆژیک ھەیە ! تێڕامان ، تێڕوانین ھەیە ! بـەسە بۆ " کلاسیکۆ " ئەوەی وەرزش دۆست ، دژ وەرزشە ، بە تەوسەوە چاوەڕێی دەکــات ، گەورەکردن تـەنھا لەفەرھـەنگی خۆرھەڵاتیەکـان بوونی ھەیە ، ھـێندەی ئـەو بیر و فکرانەی لەھەوڵی بچووکردنەووەی " کلاسیکۆ"دایە ، دواتر بە گەورەبوونی دەگەڕێتەووە ، نیو ھێندە " کلاسیکۆ " گەورە نییە کەچاوی ئەوانەی بێ بیکردنەوە دەڕواننە " کلاسیکۆ "

 

تێناگەم ! بۆ ھەرچی یاریزان ھەیە لەسەر ئاستی ئەورووپا بچووکترین چەنسی بوون بەیاریزانی " بـارسا_ ڕیاڵ مەدریـد " ڕەت نـاکەنەووە ، بەڵام ھـاندەری یاریزانــەکە ڕەخنەی ھەیە ! بۆ ؟ بەناوبانگترین ڕۆژنامەکانی ھەر خوولێک لەھەر ووڵاتێک بێت ! مـیدیا زەبەلاحەکان ! تۆڕە زۆربەھێزەکان مل دەکووتن بۆ تەنھا ھەواڵێک ئەمانــە ھێندەی ھەندێک ، کـەوایە زۆر " کلاسیکۆ " گەورە دەکەین ، بردمانەیە خانەی سەرو ئاسایی ، بیرنـاکەنەووە

 

یەکێک لەخاڵەبنەڕەت و تایبەتەکان وا دەکـات " کلاسـیکۆ " نـا ئـاسایی بێت وەرز بـۆ وەرز بگرە یاری دوای یـاری تەنانەت تایم بۆ تایم جیاوازتربێت گـۆڕانکارییە نەخوازراوەکـانن ؟ بەو پێیەی ھیچ پێوەرێک ، خوێندنەوەیەک ، شیکاریەک توانای پێشبینی کردنی نییە بۆ ئەو " ٩٠ " جیاوازە ، زۆرینەی چاودێران لە نـائاگاییانە ، یــا دوورکەوتنەووە لە واقعی دوو بەھێزین یـانـە دەچن یاری یـانەیەکـی دیـکە دەجوێن بەیاری " کلاسـیکۆ " لە کاتێکـدا ھیچ ئاو و ھەوایەک ، ھیچ دۆخێک ، ھیچ دژبەرێکی دیـکە نابێتە دۆخـی " کـلاسیکۆ " زۆرجاران پێکھاتەکەی " بـارسا _ ڕیاڵ مەدرید " گەورەترین کێشەیان ھەبووە لەھەموو ڕوویەکەوە بەڵام توانیویـانە ئەنجام لەبـەرژەوەنـدی خـۆیان بـە کۆتـا بھێنن پێچەوانەی ھەر ھەموو ڕاستیەکـان ! دۆخەکـە دەکەوێتەووە ھەرچی تـایبەتە بەھـاندەر ، بینەر سـنوری خۆی نەبەزێنێت ! لەژێـر ھیچ ناونیشانێک نـابێت ئەووە لەیـاد بکات دۆڕان یان بـردنەووە ئـەنجامێکی چاوەڕوانـکراوە بە ھەریەکـەیان ، چـەندین یاری ، وەرز ، پاڵەوانێتی چووە و بـڕواتەوە ئەوەتـا دەبینین شەقامی وەرزشی لە چاوەڕێی یاریەکـی نوێی " کـلاسـیکۆ"دایە ، ئەم یاریەش دەبێتە مـێژوو ، کاریگەریەکەشی نـامێنێت لەھیچ ڕوویەکەوە .

 

ڕۆحـی وەرزشی بپارێزن بـا ئەم یاریە خاڵی لێک نزیکردنەوە بێت ، دەستپێکێک بێت بۆ سەرجەم پەیوەندیەکان بێ جیاوازی ، ھاوکات ھیوادارم " کلاسـیکۆ " لەبەرزترین ئاستدابێت لەپێناو جێژ وەرگرتنی بینەر ، ھاندەر ، بەدوریش بێت لەھەر ھەڵەیەکی داوەر بۆئەووەی کاریگەری نەبێت بۆسەر ئەنجامـی یاریەکە ، ھەر ئەنجامێک بەھەر جۆرێک بێت بە " ڕۆحێکی وەرزشی " وەربـگرێت .........

 

تێگــڕا لە چاوەڕوانـی " ئێڵ کــلاسیکۆ"ی سەر زەویــداین .

 


ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی و خەندان لێی بەرپرسیار نییە


بابەتەکانی نوسەر

Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP