پەستانی بەرز، شوڕشێكی نوێی تۆپی پێ

- 8-11-2016 - 2696 جار خوێندراوەتەوە


پەستانی بەرز (الچغگ العالی) هەمووان تارادەیەك شارەزاین و لامان روونە كە پەستانی بەرز یاخود فشاری بەرز بۆ چ مەبەستێك بەكار دیت لەتۆپی پێ دا لەكۆن و ئێستادا بەچەندین قۆناغی جیاواز و نوێكاریدا تێ پەڕووە لەگەڵ ئەو پێشكەوتنە خێرایەی كە تۆپی پێ بەخۆوە دەبینێت.

ناتوانم وردەكاری تەواوی بابەتەكە بنوسم چونكە لەرووی زانستی یەوە ئەم شێوازی یاری كردنە پێویستی بەچەندین لایەنی دیكە هەیە كەدەبێت ئاماژەی پێ بكرێت، بەڵام مەبەستەكە لێرەدا تەنها ئاشانا كردنی تۆی خوێنەری بابەتەكە كە رۆژانە ئەم شێوازی یاری كردنە دەبینین و وە زۆربەی راهێنەرەكان پشتی پێ دەبەستن لەچەند یارییەك و بەشێك لەكاتی یارییەكان.

فشاری بەرز ئەوەیە كەتیپێك لەدژی تیپی بەرامبەر لەنێوە بەشێكی یاریگادا زۆرجار نیوە یاریگای تیپی بەرامبەر دەبێتە ئامانج لە فشار خستەنەكە،تیپ هەمیشە هەوڵ دەدات فشار بخاتە سەر هەڵگری تۆپ یاخود هاورێییانی هەڵگری تۆپ، كە ئەمەش بە چەند یاریزانێك دەكرێت رەنگە بە 3 یاریزان یاخود زیاتر وەیان لەشێوەی هەنگاو لەدوای هەنگاو (مان تومان)  بێت.

فشاری بەرز  چۆن و كێ پەیرەوەی دەكات لەم سەردەمەدا؟

زۆرترین سەرچاوەكان سەرەتای ئەم شێوازی یاری كردنە دەگێڕنەوە بۆ (ئەریكۆ ساكی) ئەوكاتەی لەیانەی میلان بووە، لەسەرەتادا بەشێوەیەكی زۆر كەم لەهەندێ یاریی وە لەهەریارییەكدا بەچەند خولەكێك ئەم شێوازەی پەیڕەو كردووە.

بەڵام لەم ساڵانەی دوایدا دەبینین چەند راهێنەرێك برەویان پێ داوەو زۆر كات كاری پێ دەكەن لەوانە (خوزێ مۆرینهۆ،دیگۆ سیمیۆنی، یۆرگن كلوپ، پیپ گواردیۆلا) هتر...

ئەوەشمان  لەیاد نەچێت پەیرەوكردنی پەستانی بەرز لەبارودۆخی یارییەك بۆ یاریەكی دی یاخود لەتیپێك بۆ تیپێكی تر جیاوازە.

بۆ وەبیرهێنانەوە كاتێك خۆزێ مۆرینهۆ راهێنەری یانەی ریالمەدرید بوو هەمووان  بارودۆخی یانەی ریالمەدریدمان لەبیرە لەبەرامبەر بەرشەلۆنە چۆن بوو، دوای پەیڕەو كردنی ئەم شێوازە توانی باڵانسی خۆسەپاندنی بەرشەلۆنە رابگرێت وەك خۆشی لەزۆر شوێندا دەڵێت: بەرشەلۆنە مۆدێلێك بوو من كۆتاییم پێ هێنا.

وە دوای چەند ساڵێك بینیمان ئەلیگری راهێنەری یۆڤانتۆس لەبەرامبەر بایەرمیونخ هەمان سیناریۆی داڕشتەوەو توانی ئەو یانەیە لەخولی یانە پاڵەوانەكان دەربكات.

ئامانج لەم شێوازی یاری كردنە ئەوەیە تیپی دژ ناچار دەكەیت كەلەناوچەی مەترسیدار بەپەستان خستنە سەری هەڵەی كوشندە بكات وەك ئەوەی لەدوا یاری نێوان (مان ستی×بەرشەلۆنە) بینیمان كە ئەوە تازەترین فشار بوو كە پیپ خۆی پێش یارییەكە ئاماژەی پێ كرد.

تایبەتمەندی یان خاڵی بەهێزی شیوازی فشاری بەرز

- دەستنیشان كردنی خاڵی لاوازی تیپ: بەپەیرەو كردنی ئەم شیوازە خاڵی لاوازی تیپ دەردەكەوێت و وای لێ دەكرێت بەكەمترین كات خاڵی لاوازی یاریزان یاخود تیپ لەیارییەكەدا دەردەكەوێت و لە دۆخی ئاسیدا بەئاسانی خوێندنەوە بۆ تیپی بەرامبەر دەكرێت تابزانرێت وەڵامدانەوەی تیپی دژ بە چ شێوازێكە.

- بونیادنانی هێرشی خێرا: زۆربەی توێژەران و پسپۆران و  راهێنەران كۆكن لەسەر ئەوەی كە پەیڕەوكردنی فشاری بەرز هۆكارێكی راستەوخۆیە بۆ هێرش كردنە سەر تیپی بەرامبەر بەكەمترین كات وەپچرانی تۆپ لەنزیكترین ناوەچەی گۆڵی تیپی دژ.

- فشاری دەروونی: ئەمەش راستەوخۆ كاریگەری دەروونی بۆ سەر تیپی بەرامبەر دەبێت بەتایبەت هێڵی بەرگری، چونكە ناتوانن بۆ ماوەیەكی زۆر لەژێر كاریگەری دەروونیدا بمێنەوەو وایان لێ دێت هەڵەی زۆر بكەن.

- كپ كردنەوەی خێرایی و هەڵپەی تیپی دژ: بەم هۆكارەش دەتوانرێت خێرای و هەڵپەی تیپی بەرامبەر كەم بكرێتەوە كاتێك بیانەوێت مەترسی دروست بكەن، بەفشاری بەرز ناچار دەكرێن لەنیوەیاریگای خۆیان بمێنەوە وە كەمتر توانای هێرشبردنیان هەبێت.

هەروەها تیپی بەرامبەر ناچار دەكرێت كەشێوازی دیكە بگرێتە بەر بۆ یاری كردن و ئەمەش رەنگە بەخێرایی پەیڕەو نەكرێت و تیپ ناچار دەكات كە هەڵەبكات.

ئامانجی سەرەكی فشاری بەرز تێكڕا تۆمار كردنی گۆڵە لەكورترین كاتدا، دواتر پارێزگاری كردن لەو گۆڵە یاخود زیاتر، وە هەوڵدەدرێت زیاتر گڕوتینی تیپی بەرامبەر وە خۆسەپاندنیان لەیاریگادا كەم بكرێتەوە هاوشیوەی یانەی (بەرشەلۆنە) كە زۆرجار تاك رەوانە قۆرغی زۆربەی كاتەكانی یاری دەكات.

لەخاڵەلاوەزەكانی فشاری بەرز زۆرترین یاریزان بەشداری دەكات لەم شیوازە تاكیتكەی تیپدا بۆ ئەگەر هێرشی پێچەوانە زۆرتر دەبێت و وە كاریگەری راستەوخۆی لەسەر دابەزینی توانای جەستەی یاریزان هەیە چونكە هەوڵێكی زیاد لەپێویست دەكات كە رەنگە لەیاریەكانی داهاتودا رەنگدانەوەی هەبێت بەهۆی زۆری كێ بەركێ و كەمی پشوو.

لەكۆتاییدا ئەوەمان لەیاد بێت بۆ پەیرەوكردنی شیوازی فشاری بەرز پێش هەموو شتێك پێویستمان بە چەندین تایبەتمەندی هەیە كە دەبێت لەیاریزانانی ئەو تیپەدا هەبێت كە شێوازی فشاری بەرز پەیرەو دەكەن.

ئەمەش یەكێكە لەشێوازە نوێكانی ئەو گۆرانكارییە خێراییەی تۆپی پێ كەزۆرترین راهێنەر لەئێستادا پشتی پێ دەبەستن وە زۆربەی چاودێرانیش ئەم سەردەمە بەسەردەمی شۆڕشی تۆپی پێ ناودەبەن.


ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی و خەندان لێی بەرپرسیار نییە


Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP