بۆچی پێكان له‌ یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید نامێنێت؟

- 31-08-2016 - 3121 جار خوێندراوەتەوە

هەوراز کاوە

 

له‌ ماوه‌ی سێ‌ وه‌رزی پێشووی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید، زۆربه‌ی كات یاریزانه‌كانی ئه‌و تیپه‌ زۆرترین جار تووشی پێكان ده‌بوون، یاخود زۆربه‌ی كات هۆكاره‌كه‌یان ده‌گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ماندبوونی یاریزانه‌كان و جۆری مه‌شقی تیپه‌كه‌، له‌كاتی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی جه‌سته‌یی یاریزانه‌كان، ئه‌م ڕووداوانه‌ به‌ڕوونی له‌ سه‌رده‌می هه‌ردوو ڕهێنه‌ر (بینیتز و ئه‌نشلۆتی) ڕه‌نگدانه‌وه‌ی به‌رچاوی هه‌بوو، به‌ تایبه‌تی پێكانی به‌رده‌وامی هه‌ردوو یاریزان (ڕۆناڵدۆ و بێڵ)، كه‌ هۆكاری سه‌ره‌كی له‌ ده‌ستدانی خاڵ و گۆڵی تیپه‌كه‌ بوون، به‌ڵام دوایی هاتنی (زێدان) یه‌كێك له‌ كاره‌ هه‌ره‌ باشه‌كانی ئه‌و ڕاهێنه‌ره‌ هێنانی ڕاهێنه‌رێكی كارامای توانای جه‌سته‌یی نوێیه‌‌، تا بتوانێت به‌شێوه‌یه‌كی زانستی و گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ گه‌شته‌ به‌رده‌وام و به‌شداری زۆری یانه‌كه‌، له‌ خول و پاڵه‌وانێتییه‌كاندا به‌رنامه‌یه‌كی ڕوون و پاراستنی كۆی گیانی یاریزانه‌كانی هه‌بێت، كه‌ سه‌ره‌تای هه‌موو وه‌رزێك ستاره‌كانی یانه‌ی (مێره‌نگی) هه‌ستیان به‌ ماندوێتی زۆر ده‌كرد، كه‌ ئه‌وه‌ش وایده‌كرد یاریزانه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌موو به‌ركه‌وتنێك تووشی پێكان بن، به‌ڵام وه‌رزی ئه‌مساڵ ئیداره‌ی تیپه‌كه‌ بریاریاندا (ئه‌نتۆنیۆ پینتۆسی) ئیتاڵی بكه‌ن به‌ ڕاهێنه‌ری نوێی توانای جه‌سته‌یی تیپه‌كه‌.

 

پینتۆس، ته‌مه‌نی (53) ساڵه‌و پێشتر له‌ یانه‌ی لیۆنی فه‌ڕه‌نسی بووه‌، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ (زیزۆ) دوای كێشمه‌كێشێكی زۆر توانی سه‌رۆكی یانه‌كه‌ (پێرێز) ڕازی بكات بۆند له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕاهێنه‌ره‌ ئه‌نجام بدات، كاتێك (پینتۆس) په‌یوه‌ندی كرد به‌ یانه‌كه‌وه‌، له‌ یه‌كه‌م گه‌شتیدا بۆ وڵاتی (كه‌ندا) دوای بڕینی هه‌زاران كیلۆ مه‌تر به‌ فڕۆكه‌، له‌ یه‌كه‌م مه‌شق و ڕاهێنانیدا یاریزانه‌كانی تووشی شوككرد، كه‌ له‌كاتی مه‌شق و ڕاهێنانه‌كانیدا هه‌رچه‌نده‌ به‌ چڕوپڕی ئه‌نجامیده‌دا، به‌ڵام یاریزانه‌كان ماندو نابن و هه‌ست به‌ ئارامی جه‌سته‌یی ده‌كه‌ن.

 

به‌مجۆره‌ یانه‌ی مێره‌نگی دوورنیه‌ چی دیكه‌ له‌ سه‌ره‌تای وه‌رزی نوێدا خاڵ گەلێکی زۆر به‌هۆی ماندوێتی یاریزانه‌كان له‌ ده‌ستنه‌دا، كه‌ له‌ پێشوودا ئه‌م گرفتانه‌ له‌سه‌رووی هه‌موویانه‌وه‌ پێكانی ستاره‌كان هۆكاری سه‌ره‌كی داڕمانی تیپه‌كه‌بوو، بۆ ئه‌مه‌به‌سته‌یش (پێرێز) پێی وایه‌ ئه‌م گرێبه‌سته‌ باشترین گرێبه‌ستی ئه‌مساڵی تیپه‌كه‌یه‌تی، كه‌ تا ئه‌ندازیه‌كی باش ده‌توانن لایه‌نی ته‌ندروستی كۆی یانه‌كه‌ بپارێزن، یاخود هه‌رنه‌بێت له‌گه‌ڵ ده‌سپێكردنی وه‌رزی نوێی (لالیگادا) به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی له‌گه‌ڵ كه‌ش و هەوای خوله‌كه‌ بڕۆن، نه‌ك هه‌مان چه‌شنی وه‌رزه‌كانی ڕابردوو یه‌كێكبن له‌ خراپترین یانه‌كانی قۆناغی یه‌كه‌م.

 


ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی و خەندان لێی بەرپرسیار نییە


Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP