کاریکاتێر.. نێیمار و کاڤانی ئەنچیلۆتی دەبرژێنن

9/28/2017 4:17:00 PM 21712 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت-

کاریکاتێرستێکی بەناوبانگ تابلۆیەکی ناوزەی نەخشاندووەو ئەو شکستەی رووبەڕووی کارلۆ ئەنچیلۆتی بووەوە دەکاتە هەواڵێکی تەنزئامێز.

ئەو هونەرمەندە دەیەوێت بڵێت ئەو دوو هێرشبەرەی یانەی پاریس سانجێرمان (نێیمار و کاڤانی) بەهۆی ئاستە بەرزەکەیان و تۆمارکردنی دوو گۆڵ ئەرکی راهێنەرە ئیتاڵییەکەی یانەی بایرن میونشنیان قورستر کرد و رووبەڕووی رەخنەی توندی هاندەرانی باڤارییەکان و دەزگاکانی راگەیاندنیان کردەوە، چونکە زۆرێک ئەو شکستە قورسەیان خستە ئەستۆی کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەر.

لەیارییەکی کۆمەڵەی دووەمی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپادا ، یانەی پاریس سان جێرمان لەسەر یاریگای باخچەی شازادەکان میوانداری یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی کرد و بە ئەنجامی 3-0 یارییەکەیان بردەوە.

گۆڵەکانیش هەریەکە لە ئەلڤێس و کاڤانی و نێیمار تۆماریانکرد و سێ خاڵی گرنگیان بەدەستهێنا.

 



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP