کاریکاتێر.. مێسی درێسەکەی رۆناڵدۆ دەستکاری دەکات

9/21/2017 4:35:00 PM 57697 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت-

کاریکاتێرستێکی بەناوبانگ ئەزمەکەی یانەی ریاڵ مەدرید و ئاستە بەرزەکەی لیۆنێل مێسی لە پێنج یاریی رابردوودا لەگەڵ یانەی بەرشلۆنە دەکاتە تابلۆیەکی تەنز ئامێز.

لەو تابلۆیەدا مێسی قەڵەمێکی بەدەستەوەیەو لەژێر ژمارەی درێسەکەی رۆناڵدۆدا دەنووسێت "پۆینتس" بەو مانایەی لەئێستادا ریاڵ مەدرید 7 خاڵ لەدوای یانەی بەرشلۆنەوەیەو لە پلەی حەوتەمی ریزبەندی لالیگادایە.

رۆناڵدۆ درێسی ژمارە 7 دەپۆشێت و بەرشلۆنەش 7 خاڵ لەپێش ریاڵ مەدریدەوەیە، رۆناڵدۆش تەنها یارییەکی لە خولی ئیسپانیادا ئەنجامداوەو هیچ گۆڵێکی تۆمار نەکردووە، لیۆنێل مێسی-ش بە تۆمارکردنی 9 گۆڵ پێشەنگی گۆڵكارانی خولەکەی گرتووە.

مێرەنگی لەوەرزی ئەمساڵی لالیگادا دوو یاریی لەسەر بێرنابیۆ ئەنجامداوەو بەرامبەر ڤالێنسیا و لیڤانتی یەکسان بووە، شەوی رابردووش برینەکانی ریاڵ مەدرید قوڵتربوونەوەو لەدواساتدا بەگۆڵێکی ئەنتۆنیۆ سانباریا بەرامبەر ریاڵ بیتس دووچاری شکست هاتن.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP