کاریکاتێر.. رۆناڵدۆ هەستە لە خەو چامپیۆنزلیگە

9/13/2017 12:04:00 PM 57329 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت-

هاندەرانی یانەی شاهانە بۆ پێنج یاریی لەسەریەک لە بینینی کریستیانۆ رۆناڵدۆی پرتوگالی بێبەش بوون و ئەو گۆڵکارە لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیاوە سزا درا.

بەهۆی هەڵەیەکەوە بەرانبەر داوەری یاریی کلاسیکۆ لە کێبڕکێکانی جامی شای ئیسپانیا، رۆناڵدۆ بەکارتی سوور کرایە دەرەوەو دواتر لیژنەی سزاکان لە یارییەکی جامی شای ئیسپانیاو لە چوار یاریی لالیگای ئیسپانیا سزای راگرتنیان بەسەردا سەپاند.

کاریکاتێرستێکی دەستڕەنگین تابلۆیەکی تەنزئامێزی لەسەر نەخشاندووەو وەک بڵێیت دۆنی گۆڵکاری شاهانەییەکان بەهۆی ئەو ماوە زۆرەوە یاریی نەکردووەو تەنها خەوتن و پشوودان کار و پیشەی بووەو لە یاریگاکان دوورکەوتووەتەوە.

سزاکەی رۆناڵدۆ کێبڕکێکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا ناگرێتەوەو ئەمشەو کاتژمێر 9:45 خولەک بەکاتی هەرێمی کوردستان یانەی ریاڵ مەدرید لەنێو یاریگای سانتیاگۆ بیرنابیۆ رووبەڕووی یانەی ئەپۆیۆل نیقۆسیا دەبێتەوەو رۆناڵدۆش دەتوانێت خۆی نیشانی هاندەرانی قەڵای سپی بداتەوەو دەست بە یارییکردن بکاتەوە.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP