کاریکاتێر.. ئیمری گرەوەکەی لە زێدان و ڤینگەر و گواردیۆلا و ڤاڵڤێدری بردەوە

9/1/2017 2:16:00 PM 26606 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت –

دواجار یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی کیلیان مباپێی ئەستێرەی لاوی یانەی مۆناکۆی بۆ ریزەکانی گواستەوەو ئەو یانانەی بێهیواکرد کە خواستی گواستنەوەی ئەو ئەستێرە فەرەنسییەیان هەبوو.

وەرزی رابردوو مباپێی تەمەن 18 ساڵ ئاستێکی سەرسوڕهێنەری نمایش کردو بەوهۆیەشەوە چاوی یانە گەورەکانی ئەوروپای بەلای خۆیدا راکێشا.

لەکاتی کردنەوەی دەرگای هاوینەی گواستنەوەی یاریزاناندا هەریەکە لەیانەکانی ریاڵ مەدرید و بەرشلۆنەی ئیسپانی و مانچستەر سیتی و ئارسناڵی ئینگلیزی هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی مباپێ دەستپێکرد.

لەکۆتاییدا چیرۆکی گواستنەوەی مباپێ بە پەیوەندیکردن بەیانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی کۆتایی هاتوو هیچ یەکێک لەیانە ئیسپانی و ئینگلیزییەکان نەیانتوانی ئەو یاریزانە بگوێزنەوە.

کاریکاتێریستێک چیرۆکی گواستنەوەی مباپێی نەخشاندووەو تێیدا ئۆنای ئیمری راهێنەری پاریس سان جێرمان ئاماژە بەسەرکەوتن دەکات و راهێنەر چوار یانە زلهێزەکەش بەحەسرەتەوە بوونەتە بینەری مباپێ و ئۆنای ئیمری.



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP