جیاوازی نێوان مێسی و رۆناڵدۆ لە بەرزکردنەوەی درێسەکانیاندا

8/17/2017 1:26:00 PM 77362 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت-

بەردەوام چاوی کامێراکان و راگەیاندنەکانی جیهان لەسەر مێسی ئەرژەنتینی و رۆناڵدۆی پرتوگالییە، بەو هۆیەی دوو یاریزانی گەورەی جیهانن و رکابەرێکی سەرسەختی یەکترن.

لەدوا کلاسیکۆ خولی ئیسپانیادا کە بەئەنجامی 3-2 بەرشلۆنە لەسەر یاریگای سانتیاگۆ بیرنابیۆ بردنەوەی بەدەستهێنا، لیۆنێل مێسی گۆڵی سێیەم و بردنەوەی تۆمارکرد و دەستبەجێ بە داکەندنی درێسەکەی و بەرزکردنەوەی بە رووی هاندەراندا ئاهەنگی خۆشییەکانی گێڕا، لە کلاسیکۆی یاریی چوونی جامی سوپەری ئیسپانیاشدا لەنێو یاریگای نیو کامپ رۆناڵدۆ گۆڵێکی بۆ شاهانەییەکان تۆمارکرد و بەهەمان شێوەی مێسی درێسەکەی داکەندو نمایشی ماسوولکە بەهێزەکانی جەستەی کرد.

یاساکانی تۆپی پێ پێماندەڵێت هەر یاریزانێک لەنێو یاریگادا جلەکانی دابکەنێت دەستبەجێ کارتی زەرد وەردەگرێت و بەپێچەوانەی یاساکانی تۆپی پێوە جوڵاوەتەوە.

مێسی کارتی زەردی وەرگرت و تا کۆتایی بەو کارتەوە مایەوە، بەڵام دۆنی پرتوگالی دوای دوو خولەک کارتێکی تری وەرگرت و کرایە دەرەوەی یاریگا.

هاندەرانی بەرشلۆنە بەتەنزەوە باسیان لەو حاڵەتە کردووە، هاندەرانی ریاڵ مەدریدیش نازناوەکانی رۆناڵدۆیان وەبیر هاندەرانی بەرشلۆنە هێناوەتەوە.

کاریکاتێرستێک ئەو جەدەلەی نێوان هاندەرە سەرسەختەکانی دوو جەمسەرەکەی ئیسپانیای کردووەتە کاریکاتێرێکی ڤیدیۆیی و ئێوەش بینەری بن.

 



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP