كاریكاتێر.. پاڵنانەكەی رۆناڵدۆ هەرای نایەوە

8/14/2017 5:41:00 PM 91339 جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت – 

 

پێدانی كارتی سور بە كریستیانۆ رۆناڵدۆ لەلایەن  ریکاردۆ دی بیرگۆسی داوەری یاری نێوان بەرشلۆنە و ریاڵ مەدرید كاردانەوەی زۆری لێكەوتەوە . 

رۆناڵدۆ دوای ئەوەی لەلایەن داوەرەوە كارتی سوری بەڕودا بەرزكرایەوە رەخنەی لە بڕیارەكە گرتن و پاڵ بە  ریکاردۆ دی بیرگۆسی  داوەرەوە دەنێت .

لە ساڵی 2009دا لە یارییەکی کلاسیکۆدا کە یانەی بەرشلۆنە بە ئەنجامی 6-2 بردنەوە بەدەستدەهێنێت، لیۆنێل مێسی گۆڵكاری کەتەلۆنییەکان لە بڕیارێکی ئۆدیانۆ ماینکۆی داوەری ئەو یارییە تووڕە دەبێت و هاوشێوەی رەفتارەکەی دوێنێ شەوی رۆناڵدۆ پاڵێک بە ناوبژیوانەوە دەنێت، بەڵام نەک سزا نادرێت بۆ چەند یارییەک، بەڵکو کارتی سووریشی بەڕوودا بەرز ناکرێتەوە، رۆژنامەیەکەی ئەرژەنتینیش وا دەڵێت.

لیژنەی سزاكان لەیەكێتی تۆپی پێی ئیسپانیا بڕیاریدا كریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆ پێنج یاری رابگرێت و یانەكەی بە 1750 یۆرۆ و یاریزانەكەش بە 3805 یۆرۆ سزای دارایی بدات .

كاریكاریستێكی پێگەی گۆڵی جیهانی ئەوحاڵەتەی لەشێوەی كاریكاتێرێكدا بە گاڵتە ئامێزەوە بڵاوكردووەتەوە .

 



Copyright © 2017 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP