چیزنی لە ئارسناڵەوە چووە یۆڤانتۆس

خەندان سپۆرت – 

 

یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی لەگواستنەوەی ڤۆسیچ چیزنی پۆڵەندی و گۆڵپارێزی یانەی ئارسناڵ سەركەوتوو بوو . 

راپۆرتەكانی هەواڵ لە ئیتاڵیا و بەریتانیەوە بڵاویانكردووەتەوە لەماوەی 48 كاتژمێری داهاتوودا چیزنی بەفەرمی پەیوەندی دەكات بە یانەی یۆڤانتۆسەوەو نرخی گرێبەستەكەش 10 ملیۆن پاوەندە . 

چیزنی لە ماوەی دوو وەرزی رابردوودا دوای ئەوەی پێگەی خۆی لە پێكهاتەی سەرەكی یانەكەی لەدەستدا بەشێوەی خواستن یاریی بۆ یانەی رۆمای ئیتاڵی كرد . 

بڕیاریشە رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو چیزنی گەشتی ئەمەریكا بكات و پەیوەندی بە كامپی راهێنانی یانەی یۆڤانتۆس لەو وڵاتە بكات . 

 

ئه‌م بابه‌ته 3512 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

یاریەکان و ئەنجامەکان

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP