یاریزانانی ریاڵ مەدرید چۆن باسی مێسی دەكەن

 

خەندان سپۆرت – 

 

كاسیمیرۆی بەرازیلی و یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید ستایشی لیۆنێل مێسی ئەرژەنتینی و یاریزانی یانەی بەرشلۆنە دەكات .

لەلێدوانێكی رۆژنامەوانی كاسیمیرۆدا كە رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی بڵاویكردووەتەوە یاریزانە بەرازیلییەكە رایگەیاندووە مێسی دەتوانێت بەسەر بەرگریگاراندا سەركەوتوو بێت، ئێمەش بەبەردەوامی لەژووری جل گۆڕیندا باسی دەكەین.

رونیشیكردووەتەوە بەو شێوەیە باسی مێسی دەكەن كە نابێت بەجێبهێڵرێت و دەبێت بەوردی چاودێری بكرێت چونكە هەر كاتێك تۆپ دەچێتە قاچی هەلی زۆر دەرەخسێنێت و مەترسی دروست دەكات . 

كاسیمیرۆ لەبەشێكی تری لێدوانەكەیدا باسی كریستیانۆ رۆناڵدۆی هاویانەی كردووەو وتویەتی " رۆناڵدۆ یاریزانێكی مەزنە، دەتوانێت لەسەر یاریگا كاری قورس و ئەستەم و سەرنج راكێش بكات ، ئەو یاریزانێكی زیرەك و تەواوە ، بەهۆی زێدانی راهێنەریشەوە سەركەوتوو بووە لەوەی ببێتە مەكینەی گۆڵ تۆماركردن".

كاسیمیرۆ وەرزی رابردوو 42 یاری لەگەڵ ریاڵ مەدرید ئەنجامداو شەش گۆڵیشی تۆماركرد، كە یەكێكیان لەیاریی كۆتایی چامپیۆنس لیگ و بەرامبەر یانەی یۆڤانتۆس بوو.

 

ئه‌م بابه‌ته 11836 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

یاریەکان و ئەنجامەکان

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP