راهێنەرە نوێیەکەی بەرشلۆنە پلانەکانی ئاشکرادەکات

خەندان سپۆرت-

ئیرنستۆ ڤالڤێردی راهێنەری نوێی یانەی بەرشلۆنە پلانەکانی ئاشکرادەکات و دەیەوێت ئەو یانەیە بگەڕێنێتەوە بۆ یانە تۆقێنەرەکەی جاران.

لەلێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ڤالڤێردی دەڵێت "دەمەوێت یانەی بەرشلۆنە بناسێنمەوەو تیمێکی بەهێز بۆ٠وەرزی نوێ ئامادە بکەم، نامەوێت بەرشلۆنە لە قاڵبێکدا بووەستێنم".

لەلێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ناوبراو درێژە بەقسەکانی دەدات و دەڵێت "تیمێک دروستدەکەم کۆنترۆڵی تۆپ لەنێو یاریگادا بکات و پلانی هێرشبردن لە ئەولەویاتەکانماندایەو دەبێت بەردەوام تۆڕی گۆڵی ئەو یانانە بهەژێنین کە کێبڕکێکمان دەکەن".

ڤالڤێردی راشیگەیاندووە دەیەوێت ئیمزا لەسەر بۆندی کۆمەڵێک یاریزانی نوێ بکەن و لەبیریشیانە کە خاوەنی کۆمەڵێک ئەستێرەی ئاستبەرز و بەتوانان لە جیهاندا.

لەکۆتایی قسەکانیدا ئەو راهێنەرە نوێیە باسی لەوە دەکرد کە دەیەوێت ژینگەیەکی لەبار بۆ یاریزانانی تیمەکەی بڕەخسێنێت بۆ ئەوەی بەخەیاڵێکی ئاسوودەوە راهێنان و یارییەکانیان ئەنجام بدەن.

لە وەرزی رابردوودا یانەی بەرشلۆنە جگە لە جامی شای ئیسپانیا نەیتوانی هیچ نازناوێکی تر بەدەستبهێنێت و بەو هۆیەوە لویس ئینریکیان لە پۆستی راهێنەرایەتی ئەو یانەیە دوورخستەوەو ڤالڤێردیان کردە راهێنەری بلاوگرانا.

 

ئه‌م بابه‌ته 10135 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

یاریەکان و ئەنجامەکان

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP